باڵوێزخانه‌ى ئۆكراینا روونكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر رووداوه‌كانى سلێمانى داوه و ده‌نگۆى مه‌شق و راهێنان به چه‌كدارانى لاله‌زار، ره‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌شڵێ، "هیچ چالاكییه‌كى سه‌ربازیمان له عێراق نییه و ئه‌و زانیارییانه هه‌وڵێكه بۆ ناوزڕاندنى ئۆكراینا و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ى".
ئه‌مڕۆ شه‌موو 30ى ئاب،
باڵوێزخانه‌ى ئۆكراینا له عێراق، روونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌سه‌ر زانیارییه‌كانى مه‌شقپێكردنى چه‌كدارانى لاله‌زار داوه و تێیدا هاتووه، "باڵوێزخانه‌ى ئۆكراینا ئه‌و راپۆرته درۆیانه ره‌ت ده‌كاته‌وه كه هه‌ندێك میدیا په‌خشیان كردوون، گوایه ئۆكراینا تێوه‌گلاوه له ئاماده‌كردن و مه‌شقكردنى كه‌سانێك بۆ ئه‌وه‌ى له چالاكى نایاسایى له خاكى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌شدار بن".
هه‌روه‌ها له
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، "ئۆكراینا هه‌رگیز هیچ چالاكییه‌كى نه‌بووه پێوه‌ندى به مه‌شقى چه‌ك و دروستكردنى درۆن بێت، تا به‌شێوه‌ى نایاسایى له ده‌ره‌وه‌ى خاكه‌كه‌ى به‌كار بهێنرێت".
باڵوێزخانه‌ى ئۆكراینا دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئه‌و زانیارییانه به‌شێوه‌یه‌كى زه‌ق گومڕاكه‌رن هیچ بنه‌مایه‌كى راستییان نییه. ده‌شڵێ، "بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و زانیارییه درۆیانه هه‌وڵێكه بۆ ناوزڕاندنى ئۆكرانیا و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ى".
له كۆتایشدا باڵوێزخانه‌ى ئۆكراینا داوا له راگه‌یاندنه‌كان ده‌كات، ته‌نیا پشت به سه‌رچاوه‌ى فه‌رمى و باوه‌ڕپێكراو ببه‌ستن، ده‌نگۆ و راپۆرتى نادڵنیا بڵاو نه‌كه‌نه‌وه.
هه‌فته‌ى رابردوو له راگه‌یاندنى یه‌كێتى، هه‌ندێك ددانپێنان بڵاو كرانه‌وه، گوایه هه‌ندێك له چه‌كداره‌كانى سه‌ربه لاهوور شێخ جه‌نگى، له ئۆكراینا مه‌شقیان له‌سه‌ر به‌كارهێنانى درۆن كردووه.