بوومەلەرزەیەكی تر ئەفغانستانی هەژاندەوە..

:: PM:11:16:04/09/2025 ‌
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم، بوومەلەرزەیەکی نوێ و بەهێز جارێکی تر ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستانی هەژاند، ئەمەش تەنیا چوار ڕۆژ دوای ئەو بوومەلەرزە وێرانکەرەی کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی هەزاران کەس لە ویلایەتی کونار.

سەنتەری توێژینەوەی زانستە جیۆلۆجییەکانی ئەڵمانیا (GFZ) ڕایگەیاند، گوڕی بوومەلەرزەکە 6.2 پلە بووە و لە قووڵایی 10 کیلۆمەتردا ڕوویداوە. هاوکات، سەنتەری بوومەلەرزەزانیی ئەورووپی-دەریای ناوەڕاست گوڕەکەی بە 6.1 پلە لە زنجیرەچیاکانی هیندۆکوش تۆمار کردووە.

بەڵام دەستەی ڕووپێویی جیۆلۆجیی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە، گوڕی بوومەلەرزەکە 5.6 پلە بووە و سەعات 20:30 بە کاتی ناوخۆیی لە نزیک شاری جەلال ئاباد ڕووی داوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە حكوومەتی تاڵیبان ئەمڕۆ ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی چوار ڕۆژ پێشی بەرزکردەوە و ڕایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتووەتە 2,205 کەس و 3,600 کەسیش بریندار بوون.


وشە - پۆڵا مەحموود