پێدرۆ سانچێز، سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا. سەرچاوە: EPA
پێدرۆ سانچێز سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیا، حكوومه‌تی ئیسرائیلی به كوشتنی خه‌ڵكی بێ تاوان تۆمه‌تبار كرد و گوتی، نه‌خۆشخانه‌كان وێران ده‌كات و "كچان و كوڕانی بێ تاوان به برسیكردن ده‌كوژێت."
سانچێز ئه‌مڕۆ دووشه‌م هه‌شتی ئهیلوول، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی بۆ ده‌رخستنی فشاره تازه‌كانی ئیسپانیا بۆ سه‌ر ئیسرائیل به‌ست. ئه‌و رای گه‌یاند كه ئیسپانیا هه‌میشه پاڵپشتی له مافی ته‌لئه‌بیب بۆ پارێزگاریكردن و مانه‌وه‌ی خۆی ده‌كات، به‌ڵام ده‌بێت كۆمه‌ڵكوژییه‌كه رابگرێت.
سانچێز گوتی، "پاراستنی وڵات و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ت شتێكه، به‌ڵام بۆردمانكردنی نه‌خۆشخانه و كوشتنی كوڕان و كچانی بێ تاوان به‌هۆی برسیكردنهوه، به ته‌واوی شتێكی تره."
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیا رای گه‌یاند، "ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ له تشرینی یه‌كه‌می 2023 وه‌ك ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه پێشانی دا، ئێسته بووه‌ته ئامرازێك بۆ بره‌ودان به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی نایاسایی و زنجیره هێرشێكی ناڕه‌وا به‌رانبه‌ر به خه‌ڵكی سڤیلی فه‌له‌ستینی."
گوتیشی كه هێرشه‌كان به گوێره‌ی قسه‌ی چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و پسپۆڕانی نێوده‌وڵه‌تی، ده‌چنه خانه‌ی جینۆسایده‌وه.
سانچێز كۆمه‌ڵێك رێكاری به‌رانبه‌ر به حكوومه‌ته‌كه‌ی نه‌ته‌نیاهۆ راگه‌یاند، له ناویاندا هه‌ڵپه‌ساردنی فرۆشتن و پێدانی چه‌ك و هه‌روه‌ها رێنهدان به به‌كارهێنانی ئاسمان و به‌نده‌ره‌كانی ئیسپانیا، بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و وزه بۆ ئیسرائیل. هاوكات هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ غه‌زه زیاتر ده‌كه‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیا ددانی به‌وه‌دا نا كه هه‌رچه‌نده رێكاره‌كان كۆتایی به جه‌نگه‌كه‌ی ئیسرائیل له غه‌زه ناهێنن، به‌ڵام گوتی فشارێك دروست ده‌كه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری فه‌له‌ستینییه‌كان، وا ده‌كات ئیسپانییه‌كان بزانن كه وڵاته‌كه‌یان "له‌سه‌ر رێچكه‌ی دروستی مێژوویی بووه له یه‌كێك له هه‌ره ساته تاریكه‌كانی سه‌ده‌ی 21."