دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، حه‌زی به به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی
نۆبڵی ئاشتییه. له‌م رووه‌یشه‌وه به‌شێكی سه‌ركرده‌كانی دنیا پشتیوانی ده‌كه‌ن.
چه‌ند جارێك تره‌مپ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناڕه‌زایی خۆی ده‌ربڕیوه. له په‌یامێكدا گوتی، "گرنگه نییه چی ده‌كه‌م، هه‌رگیز خه‌ڵاتی نۆبڵ به‌ده‌ست ناهێنم."
چه‌ندان كه‌سی وه‌ك سه‌رۆكی وڵاتان و مامۆستاكانی زانكۆ ده‌توانن كه‌سێك بۆ خه‌ڵاته‌كه بپاڵێون، به‌ڵام ته‌نیا پاڵاوتن به‌س نییه. براوه‌ی نۆبڵی ئاشتی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی نه‌رویجیی نۆبڵه‌وه ده‌ستنیشان ده‌كرێت كه له پێنج كه‌س پێكهاتووه، بڕیار وایه مانگی داهاتوو بڕیاری خۆیان بده‌ن.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا چوارشه‌می رابردوو گوتی، "هیچم نییه له‌باره‌ی ئه‌و پرسه بیڵێم .. ته‌نیا ئاگری شه‌ڕه‌كان ده‌كوژێنمه‌وه. نامه‌وێت هیچ سه‌رنجێكم له‌سه‌ر بێت. ته‌نیا مه‌به‌ستمه گیانی خه‌ڵك رزگار بكه‌م."
له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك سه‌ركرده‌كانی دنیا پێیان باشه تره‌مپ خه‌ڵاته‌كه وه‌ربگرێت. له خولی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی كۆمه‌كی به به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا كرد، هاوكات رێككه‌وتنی ئه‌براهامی له نێوان ئیسرائیل و به‌شێك له وڵاتانی عه‌ره‌بی ساز كرد كه پێوه‌ندیی پڕ له گرژیی هه‌ردوو لای ئاسایی كرده‌وه. به‌هۆی ئه‌مه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بۆ خه‌ڵاته‌كه كاندیدی كرد.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستانیش داوای نۆبڵی ئاشتی بۆ تره‌مپ كردووه، چونكه گرژیی نێوان وڵاته‌كه‌ی و هیندستانی هێور كردووه‌ته‌وه. سه‌رۆكی هیندستان رای گه‌یاند كه تره‌مپ هیچ رۆڵێكی له دامركاندنه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه نه‌بووه.
به هه‌مانشێوه سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌مبۆدیاش سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای بۆ خه‌ڵاته‌كه كاندید كردووه، چونكه مانگی رابروو نه‌یهێشت جه‌نگی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تایلاند په‌ره بستێنێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رۆكی هه‌ردوو وڵاتی قه‌فقاس، ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان، له به‌رانبه‌ر كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وێك له نێوان هه‌ردوو وڵات و ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانیان، تره‌مپیان بۆ خه‌ڵاته‌كه پاڵاوتووه.