پێگه‌ی Middle East Uncovered راپۆرتێكی گرنگی له‌باره‌ی رفاندنی عێراقییه‌كان، له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه بۆ سه‌نگه‌ره سه‌خته‌كانی رووسیا به‌رانبه‌ر ئۆكراینا بڵاو كرده‌وه.
پێگه‌كه ده‌ڵێت،
به‌ڵگه‌ی ڤیدیۆیی گه‌نج و هه‌رزه‌كانی عێراقی به جلوبه‌رگی سه‌ربازیی رووسییه‌وه له سه‌نگه‌ر هه‌یه. یه‌كێك له عێراقییه‌كان له سه‌رما كه‌سیره بووه، له به‌رده‌م كامیرا ده‌ڵێت، "ئێمه‌یان له سه‌نگه‌ر داناوه."
یه‌كێكی تر ده‌ڵێت، "لێمه‌گه‌ڕێن كه‌س هه‌ڵتانخه‌ڵه‌تێنێت. ئێره هیچ سه‌لامه‌ت نییه. رێژه‌ی مه‌ترسیی لێره له سه‌رووی 95%ه."
راپۆرته‌كه ئاشكرای كردووه، به‌ڵێنی گه‌وره به عێراقییه‌كان دراوه تا بچن له‌وێ شه‌ڕ بكه‌ن. بۆ نموونه پێیان گوتراوه شیرینیی 10 بۆ 20 هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرن، مانگانه‌ش دوو هه‌زار و 500 دۆلار مووچه‌یان ده‌بێت. ئه‌گه‌ر بشكوژرێن، ئه‌وا بڕی 200 هه‌زار دۆلار وه‌ك پاداشت به خێزانه‌كانیان ده‌درێت. كه‌چی راستییه‌كه‌ی هیچ شتێكی وه‌ها له گۆڕێ نییه، ئه‌وه‌ی رۆیشتووه یه‌ك فلسی وه‌رنه‌گرتووه و ئه‌وه‌شی كوژراوه گۆڕی گوم بووه.
زۆربه‌ی عێراقییه‌كان ده‌برێن بۆ ریزی گرووپی ڤاگنه‌ر و شه‌ڕیان پێ ده‌كرێت. له 2023 گرووپی ناوبراو رای گه‌یاند، هاووڵاتییه‌كی عێراقی خه‌ڵكی بابل به ناوی عه‌باس ویتویت، له ریزه‌كانیان كوژراوه و به پاڵه‌وان ناوی برد. خۆی عه‌باس له زیندانێكی رووسیاوه به‌ندكرابوو و دواتریش برابوو بۆ با‌خموت تا شه‌ڕی خۆكوژی بكات. له‌به‌ر بێكاری، عێراق بۆ گرووپی ڤاگنه‌ر وڵاتێكی له‌باره تا سه‌ربازی تێدا كۆ بكاته‌وه.
ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراق ئاگاداری بارودۆخه‌كه‌یه. چه‌ندان خێزانی عێراقی به ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانیان راگه‌یاندووه كوڕه‌كانیان به مه‌به‌ستی "كاركردن" چوون بۆ رووسیا و ئێسته هیچ خه‌به‌رێكیان نییه. حكوومه‌ته ئه‌وروپییه‌كان ده‌ڵێن، په‌رله‌مانتارێكی عێراقی له پشت ناردنی عێراقییه‌كانه بۆ رووسیا و له به‌رانبه‌ردا پاره وه‌رده‌گرێت. به‌ڵام حكوومه‌تی عێراقی هیچ ده‌نگێكی لێوه نایه‌ت، نه سه‌ركۆنه‌یه‌ك و نه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك.
هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه ده‌ڵێت، "ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداره سیاسییانه‌ی له‌سه‌ر پاره‌ی نه‌وت و پاڵپشتیی میلیشیا ده‌ژین، گوێ به كوشتنی گه‌نجی عێراقی له به‌ره‌كانی كیێڤ و خاركێڤ ناده‌ن، له كاتێكدا كوڕه‌كانیان له پاریس و له‌نده‌ن سه‌لامه‌تن."
هاوكات راپۆرته‌كه ئاماژه به حه‌ره‌كات نوجه‌با ده‌كات كه میلیشیایه‌كی سه‌ربه ئێرانه. ده‌ڵێت ئه‌و هێزه له پشت پرۆسه‌كه‌وه‌یه، له به‌رانبه‌ر هه‌ر كه‌سێكیش دوو بۆ چوار هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرێت، كه راسته‌وخۆ ئێران لێی قازانج ده‌كات.