ماڵپه‌ڕێكى عێراق باس له‌وه ده‌كات، كاندیده‌كانى خولى ئه‌مجاره‌ى هه‌ڵبژاردن، زوو زوو لیسته‌كانیان ده‌گۆڕن و ته‌نانه‌ت به "جه‌ماعه‌تى ئوم لوول" ناویان ده‌بات، كه وه‌ك ئه‌ستێره‌كانى سۆشیال میدیا بابه‌تى كرچوكاڵ به تامى سیاسى بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م نۆى ئهیلوول، ماڵپه‌ڕى
به‌غدا توده‌ى له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، له هه‌موو خولێكى هه‌ڵبژاردن له عێراقدا، كاندید هه‌بووه لیسته‌كه‌ى خۆى گۆڕیوه، به‌ڵام ئه‌مجاره بووه‌ته دیارده‌یه‌كى سیاسیى بڵاو، ئه‌وه نییه بگوترێت "كاندیدێك سهنگهرهكهى ده‌گوازێته‌وه"، به‌ڵكو به‌غداد توده‌ى ده‌ڵێ، "باوه‌شه سیاسییه‌كان ده‌گۆڕن".
چاودێرانى سیاسى پێیان وایه، دیارده‌ى گۆڕینى لیست، ده‌رخه‌رى ته‌نگژه‌یه‌كى قووڵه له بنه‌ماى حزبیى عێراق. به شێوه‌یه‌ك هاوپه‌یمان و وێستگه‌كان كاتین و پشت به بنه‌ما و پرۆگرامى سیاسى نابه‌ستن.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئه‌و كاندیدانه به "جه‌ماعه‌تى ئوم لوول" ناو ده‌بات، ئوم لوول ژنێكى گه‌نجى ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بوو، به تۆمه‌تى بڵاوكردنه‌وه‌ى بابه‌تى كرچوكاڵ و دوور له دابونه‌ریت، گیراوه و له گرتووخانه‌یه. ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى ده‌ڵێ، "ئه‌و كاندیدانه‌یش بابه‌تى كرچوكاڵ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام به تامێكى سیاسى".
بڕیاره له 11ى تشرینى دووه‌مى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه بچێت. نزیكه‌ى هه‌شت هه‌زار كاندید هه‌ن و تا ئێسته 750 كاندید دوور خراونه‌ته‌وه.