ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له نیپاڵ خۆپێشاندانه و ئه‌مڕۆ له ژێر گوشاری ئه‌و خۆپێشاندانانه، سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه ناچار بوو واز له پۆسته‌كه‌ی بهێنێت.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا حكوومه‌تی نیپاڵ هه‌وڵی داوه سه‌ركوتی خۆپێشاندانه‌كه بكات، لانی كه‌م 19 كه‌س له خۆپێشانده‌ران كوژران، به‌ڵام خۆپێشاندانه‌كه گه‌وره‌تر بووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م شارما ئولی سه‌رۆك وه‌زیرانی نیپاڵ، نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی بڵاو كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌و نائارامییانه بهێنێت.
خۆپێشاندانه‌كه له‌لایه‌ن نه‌وه‌ی گه‌نج Gen Z رێبه‌رایه‌تی كراوه کە به‌هۆی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بووه و خۆپێشاندەران داوایان کردبوو بڕیاره‌كه هه‌ڵوه‌شێته‌وه.
هه‌رچه‌نده شه‌وی رابردوو سه‌رۆك وه‌زیران، بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، به‌ڵام خه‌ڵك وازیان له خۆپێشاندان نه‌هێنا و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بۆ دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی و قه‌یرانی ئابووری گۆڕاون.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م خۆپێشانده‌ران باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانیان ئاگر تێبه‌ردا، ته‌نانه‌ت په‌لاماری ماڵی سه‌رۆك وه‌زیرانیان دا و ماڵی ئه‌و و ماڵی سه‌رۆك كۆمار و ماڵی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی وڵاته‌كه‌شیان سووتاند.
سوپای نیپاڵ ناچار بووه به هێلیكۆپته‌ر، وه‌زیره‌كان و سه‌رۆك وه‌زیران له باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ شوێنێكی تر بگوازێته‌وه.
ئێسته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی نیپاڵ داخراوه و ته‌واوی گه‌شته ئاسمانییه‌كان هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه، سوپای وڵاته‌كه له ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌كه جێگیر بووه.
کۆماری فیدراڵی دیموکراتیکی نیپاڵ، وڵاتێکە کەوتووەتە باکوری هیندستان لە کیشوەری ئاسیا و ژمارەی دانیشتووانی 29 ملیۆن کەسە تەنیا لەگەڵ چین و هیندستان دراوسێیە. وڵاتەکە هەژارە و کەوتووەتە دامێنی زنجیرە چیای هیمالایا و تا ساڵی 1990 سیستمەکەی پاشایەتی رەها بوو بەڵام دواتر قۆناغ بە قۆناغ بەرەو دیموکراتیک گۆڕدرا.