بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى، به‌په‌له له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى ئیسرائیل بۆ سه‌ر قه‌ته‌ر كۆ ببێته‌وه و ئه‌نجوومه‌نى كۆمكارى وڵاتانى عه‌ره‌بیش، هۆشداریى به ئیسرائیل ده‌دات له‌وه‌ى دۆخى ته‌ناهیى ناوچه‌كه زیاتر نه‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 10ى ئه‌یلوول،
ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى كۆ ببێته‌وه. كۆبوونه‌وه‌كه نائاساییه و له‌باره‌ى ئه‌و هێرشه‌یه كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه كرایه سه‌ر ده‌وحه‌ى پایته‌ختى قه‌ته‌ر.
هاوكات ئه‌نجوومه‌نى سیاسیى كۆمكارى وڵاتانى عه‌ره‌بى له راگه‌یه‌نراوێكدا، هۆشداریى به ئیسرائیل ده‌ده‌ن و داواى لێ ده‌كه‌ن دۆخى ته‌ناهیى ناوچه‌كه زیاتر نه‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى كۆمكارى وڵاتانى عه‌ره‌بیدا هاتووه، "ده‌بێت كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌رپرسیارێتیى یاسایى و ئاكارى له ئه‌ستۆ بگرێت، ئیسرائیل پابه‌ند بكات واز له‌وه بێنێ ئاستى مه‌ترسى له ناوچه‌كه به‌رز بكاته‌وه".
دواى نیوه‌ڕۆى دوێنێ له ده‌وحه‌ى پایته‌ختى قه‌ته‌ر، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئیسرائیل هێرشیان كرده سه‌ر شاندى دانوستاندنى حه‌ماس.