ژماره‌یه‌كی زۆری منداڵی ئۆكراینی له چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی رووسیا، راهێنانیان پێ ده‌كرێت و هه‌ستی وابه‌سته‌بوون به شوناسی رووسیان تێدا ده‌چێنرێت.
زۆر كه‌س ده‌ڵێن ئه‌و كاره بۆ
مێشك شووشتنه‌وه‌یه و دواتر منداڵانه‌كان ده‌خرێنه خزمه‌تی سه‌ربازیی مۆسكۆوه، به‌ڵام كرێملین ده‌ڵێت، ئه‌و بنكانه ناوه‌ندی كه‌لتووری و راهێنانی جه‌سته‌یین و ده‌رفه‌تی فێربوونیان له به‌رده‌م منداڵان ره‌خساندووه.
سۆنیا كچێكی ئۆكراینی 17 ساڵه كه له یه‌كێك له‌و ناوه‌ندانه بووه. ئه‌و ده‌ڵێت له‌و ناوه‌نده فێره تونێل لێدان و سازكردنی په‌رژینی دڕكاوی و هه‌ڵدانی درۆن و به‌كارهێنانی چه‌ك بوونه.
ئه‌و گوتی، "راهێنه‌ره‌كان پێمیان گوت دوای وه‌رگرتنی بڕوانامه، ده‌توانم ببمه به‌شێك له سوپای رووسیا، ئه‌وكات تێگه‌یشتم ئه‌وه‌ی ئێمه كردمان یاری نه‌بوو. نیگه‌ران بووم، چونكه منیش نزیك بوو ببم به 18 ساڵ و ده‌ترسام زۆرم لێ بكه‌ن ببمه سه‌رباز."
هه‌زاران منداڵی ئۆكراینی به‌ره‌و ئه‌و ناوه‌ندانه نێردراون، زیاتر له یه‌ك ملیۆن و نیو منداڵی تریش له‌و شوێنانه گه‌وره ده‌بن كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازیی رووسیادان.
خۆی له ژێر یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا ناكرێت خه‌ڵكی بیانی به زۆر بكرێن به سه‌رباز، به‌ڵام رووسیا تا به‌رگێكی یاسایی به كرده‌وه‌كه ببه‌خشێت، ره‌گه‌زنامه‌ی ئۆكراینی منداڵه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و ده‌یانكات به هاووڵاتیی رووسی.
منداڵه‌كان بۆیان نییه به ئۆكراینی قسه بكه‌ن، ته‌نانه‌ت له‌به‌ركردنی جلی زه‌رد و شین (وه‌ك ئاڵای ئۆكراینا) بۆیان قه‌ده‌غه‌یه.