به‌گوێره‌ی
هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی رۆژنامه‌وانی، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داوای له وڵاتانی ئه‌وروپا كردووه، پێناسی گومرگی بۆ سه‌ر كاڵاكانی هیندستان و چین به رێژه‌ی 100% زیاد بكه‌ن، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی فشار خستنه‌سه‌ر رووسیا تا كۆتایی به جه‌نگ له ئۆكراینا بهێنێت.
هه‌ریه‌كه له فاینانشیال تایمز و بی بی سی و بلومبێرگ، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 10ی ئه‌یلوول، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دۆناڵد تره‌مپ و سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا، باس له چڕكردنه‌وه‌ی فشاره‌كانی سه‌ر رووسیا كراوه، له‌مباره‌یه‌شه‌وه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به هاوتا ئه‌وروپییه‌كانی گوتووه، سزای ئابووریی چین و هیندستان بدرێت، چونكه نه‌وت و كاڵای تر له مۆسكۆ ده‌كڕن.
ئه‌م بڕیاره‌ی تره‌مپ له كاتێكدایه كه خۆی له ژێر گوشارێكی نێوده‌وڵه‌تیدایه بۆ كۆتاهێنان به جه‌نگی رووسیا و ئۆكراینا، چونكه پێشتر گوتبووی به رۆژێك ئاشتی له نێوانیان به‌رقه‌رار ده‌كات، كه‌چی ئه‌وه نۆ مانگه نه‌یتوانیوه.
له دوای كۆبوونه‌وه‌كه به رۆژنامه‌نووسانی گوتووه كه ئه‌م هه‌فته‌یه یان هه‌فته‌ی ئاینده، پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین ده‌بێت.
مانگی رابردوو ئه‌مه‌ریكا 50% پێناسی گومرگی به‌سه‌ر كاڵا هاورده‌كراوه‌كانی هیندستان سه‌پاند، بڕیاره‌كه‌ش له به‌رانبه‌ر ئه‌وه درا كه نیودلهی كڕینی نه‌وتی له رووسیا رانه‌گرتووه.
به‌ڵام دوێنێ شه‌و تره‌مپ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تروس رای گه‌یاند، "هیندستان و ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامی به دانوستاندنه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاسته‌نگه بازرگانییه‌كانیان ده‌ده‌ن، به په‌رۆشم بۆ ئاخافتن له‌گه‌ڵ هاوڕێیه زۆر باشه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیران مۆدی، له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا."