به زۆرینه له كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌نگ به چاره‌سه‌رى دوو ده‌وڵه‌تى "ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین" درا، كه‌چى ئێران و عێراق و 10 وڵاتى تر ده‌نگیان نه‌دا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 12ى ئهیلوول له باره‌گاى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، "جارنامه‌ى نیویۆرك" راگه‌ینرا، كه ده‌رفه‌تێك به ئیسرائیل و فه‌له‌ستین ده‌درێت دوو ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ بن، ئه‌مه به چاره‌سه‌رى دوو ده‌وڵه‌تى " Two-state solution " ده‌ناسرێت.
وه‌ك ماڵپه‌ڕى
سكاى نیوز باسى كردووه، جاڕنامه‌كه له حه‌وت لاپه‌ڕه پێكدێت، له ته‌مووزى رابردووه، فره‌نسا و سعوودیه كارى بۆ ده‌كه‌ن. ئه‌مڕۆیش 142 ده‌وڵه‌ت ده‌نگیان له به‌رژوه‌ندى پرۆژه‌كه دا و 10 ده‌نگیش دژى بوون.
عێراق و ئێران و 10 وڵاتى تر به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌نگیان نه‌دا. ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیلیش بایكۆتى كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كرد.