لەبارەی ناوچە كوردییەكان ئەمەریكا گوشاری نوێ لە دیمەشق دەكات

:: PM:09:43:13/09/2025 ‌

چەند سەرچاوەیەكی سووریا ئاماژەیان كرد كە سەردانەكەی ئەدمیراڵ براد كوپەر فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریكا بۆ دیمەشق، كە لە ئیسرائیلەوە هاتووە، كارتێكی گوشاری ئەمەریكای بۆ سەر واشنتن پێوەست بە گفتوگۆكان و رێككەوتن لەگەڵ هەسەدە پێیە، بە پێویستی پەلەكردن لە گەیشتن بە لێكگەیشتن لەگەڵی لە چوارچێوەی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایش ژمارە 2254.

بەپێی سەرچاوەكان، هاتنی كوپەر لە ئیسرائیلەوە بۆ دیمەشق كارتی گوشاری بۆ سووریا پێیە، پێوەست بە چەند داوایەكی ئەمەریكا، لەوانە پەلەكردن لە چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ هەسەدە و یەكخستنی تەواوەتیی كایەی سیاسی، سەردانی كوپەر لە دوای شكستهێنانی هەوڵەكانی تۆم باراك نێردراوی ئەمەریكا بۆ سووریا دێت لە ئیدارەدانی ئەو دۆسیە، بۆیە بڕیارە لە دوو مانگی داهاتوو باراك بە كەسایەتییەكی تر بێتە گۆڕین. 

بەپێی سەرچاوە سوورییەكان هاوكات كوپەر لە سەردانەكە چەند پەیامێكی ئیسرائیلی پێیە پێوەست بە جێبەجێكردنی بڕگەكانی رێككەوتنی پاریس پێوەست بە دۆخی ناوچەی باشوور، واتە درووزەكان، هاوكات سەردانەكە پێوەندیشی بە بڵاوبوونەوەی چەند كەشتییەكی سەربازیی ئەمەریكی لە كەناراوەكانی سووریا هەیە، سەبارەت بە جموجۆڵكردنی پێنجەم كەشتیگەلیی ئەمەریكا بەرەو كەناراوەكانی سووریا و رێككەوتن لەگەڵ دیمەشق لەسەر دامەزراندنی بنكەیەكی دەریاوانیی ئەمەریكا لەوێ، ئەوەش لە بەرانبەر بوونی بنكە سەربازییەكانی رووسیا لە ناوچەكە. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل