رۆژنامه‌ى مه‌دا ئاشكراى كردووه، چه‌ند لایه‌نێكى سیاسى هه‌وڵ ده‌ده‌ن رێككه‌وتنێك بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى هیچ كه‌سێك دوو جار نه‌بێته سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 14ى ئهیلوول، رۆژنامه‌ى
مه‌داى عێراقى ئاشكراى كردووه، چه‌ند لایه‌نێكى سیاسى له شیعه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن "ره‌شنووسێك وهكپهیماننامهیهك ئاماده بكه‌ن، یان رێككه‌وتنێكى زاره‌كى بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى بۆ كه‌سێك ته‌نیا یه‌ك جار بێت و نوێ نه‌كرێته‌وه".
وه‌ك له راپۆرته‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ، ئامانجى سه‌ره‌كیى لایه‌نه شیعه‌كان ئه‌وه‌یه، رێگریى له سوودانى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى جارى دووه‌م نه‌بێته سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق. مه‌دا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه بیرۆكه‌ى سنوورداركردنى ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌ت بۆ 2023 ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ر له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان، كه ئه‌وكات رێگریى له سوودانى كرا بچێته هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه. ئه‌وكاتیش مه‌ترسى هه‌بوو له‌وه‌ى سوودانى بودجه‌ى سێ ساڵى بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى خۆى به‌كار بهێنێت.
له ده‌ستوورى عێراقدا به روونى ویلایه‌تى دووه‌م له حكوومه‌ت باس نه‌كراوه، ته‌نیا له ماده‌ى 72 باس له ویلایه‌تى دووه‌مى سه‌رۆكایه‌تیى كۆمار كراوه و رێگه‌ى پێ دراوه. كه‌چى له 2013 په‌رله‌مان یاسایه‌كى ده‌ركرد ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌ت ته‌نیا دوو خول بێت، كه‌چى ئه‌و بڕیاره له‌لایه‌ن دادگاى فیدراڵییه‌وه ره‌ت كرایه‌وه.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن له‌ناو چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه، نیمچه رێككه‌وتنێك له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى سنووردار بكرێت، كه‌چى هه‌وڵ ده‌درێت ئه‌و بابه‌ته به هاوپه‌یمانى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌تیش بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ى سوننه و كورد بۆچوونیان له‌سه‌ر هه‌بێت.
هه‌رچه‌نده راپۆرته‌كه‌ى مه‌دا سه‌رنجى خستووه‌ته سه‌ر سوودانى كه هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى خولى دووه‌مى سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت ده‌دات، كه‌چى نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا، هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى خولى سێیه‌مى سه‌رۆكایه‌تى ده‌دات و ئه‌و كۆششانه‌ى ده‌وڵه‌تى یاسا له دژى ئه‌ویش ده‌بێت.