ئەمڕۆ سێشەم ئیسرائیل هێرشێكی فرەوانی بۆ سەر شاری غەزە و گەڕاندنەوەی بارمتەكان و لەناوبردنی بزووتنەوەی حەماس دەست پێ كرد، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لەوبارەوە رای گەیاند كە لە نزیكەوە چاودێریی هێرشە زەوینییەكەی ئیسرائیل لە غەزە دەكات و چاوەڕوانن بزانن چی دەبێت.
ترەمپ لە لێدوانێكی بۆ رۆژنامەوانان زۆر بە توندی بزووتنەوەی حەماسی لەبارەی بارمتەكان وریا كردەوە و گوتی، ئەگەر ئەوان وەك قەلغانی مرۆیی بەكار بێنێت دووچاری كێشەی گەورە دەبێتەوە، دەرگەی جەهەنەم بە رووی خۆی دەكاتەوە.
ترەمپ بە رۆژنامەوانانی گوت، زۆر لەبارەی هێرشەكەی ئیسرائیل نازانم و با بزانین چی روودەدات، گوێم لێ بووە حەماس دەیەوێ بارمتەكان وەك قەلغانی مرۆیی بەكار بێنێت، ئەگەر ئەو كارە بكات تووشی كێشەیەكی گەورە دەبێتەوە.
شایەنی باسە لە 711مین رۆژی شەڕی غەزە لە دوای هێرشەكەی بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە 11ی تشرینی یەكەمی 2023، ئەمڕۆ ئیسرائیل دەستی بە هێرشێكی فرەوان بۆ ناوەڕاستی شاری غەزە كرد بە مەبەستی كۆنترۆڵكردنی تەواوەتی، قۆناغی سەرەكیی هێرشەكە دەستی پێ كراوە و پێشبینی دەكرێت سێ هەزار چەكداری حەماس لە غەزە بن.