له ئه‌هوازی ناوه‌ندی پارێزگای خووزستانی ئێران كه شارێكی عه‌ره‌بنشینه و كه‌وتووه‌ته باشووری رۆژئاوای وڵاته‌كه، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره رووی دا كه به‌هۆیه‌وه پێنج كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی تر بریندار بوون.
ته‌قینه‌وه‌كه به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ی ئهیلوول رووی داوه، باڵه‌خانه‌یه‌كی چوار نهۆمی به ماركێتی ژێریه‌وه، ته‌قیوه‌ته‌وه و به ته‌واوی داڕماوه.
بابه‌ك ره‌بیعی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگریی شارستانی ئه‌هواز رای گه‌یاند، ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه به‌هۆی گازی ماڵان بووه و وادیاره له شوێنێك هێڵی گاز درزی بردووه یان گازی لێچووه، به باڵه‌خانه‌كه‌دا بڵاو بووه‌ته‌وه و له‌پڕ ته‌قیوه‌ته‌وه و ئه‌و كاره‌ساته گه‌وره‌یه‌ی خوڵقاندووه.
به‌پێی دواین ئاماره‌كان كه ماڵپه‌ڕی ئیرنا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌هۆی رووداوه‌كه پێنج كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و دوو كه‌سی تر بریندار بوون.
به‌رپرسه‌كه‌ی به‌رگریی شارستانی ئاماژه‌ی داوه، هه‌شت ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنه‌وه بۆ شوێنه‌كه نێردراون و تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی و هێزه‌كانی تری فریاكه‌وتنی ته‌ندروستی، خه‌ریكی كۆنترۆڵكردنی رووداوه‌كه‌ن و تا ئێسته پێنج ته‌رم ده‌رهێنراون، پێشبینی كراوه كه‌سێكی تر له ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌كه‌دا مابێته‌وه و گیانی له ده‌ست دابێت.