وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مه‌ریكا روونی كرده‌وه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا و زۆر كه‌سانی تر له واشنتن ده‌پاڕێنه‌وه، تا كێشه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان چاره‌سه‌ر بكات. هاوكات گوتی كه هه‌موویان تامه‌زرۆن تا بێنه كۆشكی سپی و له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ كۆ ببنه‌وه.
وه‌ڵامه تونده‌كه‌ی ماركۆ رۆبیۆ دوای قسه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان هات كه گوتی، تره‌مپ به‌ڵێنی دابوو هه‌ردوو جه‌نگی ئۆكراینا و رووسیا، حه‌ماس و ئیسرائیل رابگرێت، به‌ڵام تا ئێسته نه‌یتوانیوه.
دوێنێ شه‌و رۆبیۆ له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوز، پرسیاری لێ كرا كه رای له‌باره‌ی قسه‌كانی سه‌رۆكی توركیا چییه؟. ئه‌ویش گوتی ته‌نیا تره‌مپ ده‌توانێت ئاریشه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، "هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی تر به توركیاشه‌وه، تكامان لێ ده‌كه‌ن تا هاوكارییان بكه‌ین، ئه‌وان به دڵی خۆیان ده‌دوێن، به‌ڵام دواتر كه ده‌یانه‌وێت شتێك بكرێت، ئه‌نجامی هه‌بێت دێنه لای ئێمه، دێن بۆ كۆشكی سپی."
هه‌روه‌ها رۆبیۆ ئاشكرای كرد كه ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌ردۆغان و تره‌مپ كۆ ده‌بنه‌وه، "هه‌مووان دێن بۆ كۆشكی سپی، هه‌موویان ده‌یانه‌وێت قسه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك تره‌مپ بكه‌ن، هه‌موویان ده‌یانه‌وێت سه‌رۆك تره‌مپ چاره‌سه‌ری بكات."
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی، "راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه سه‌رۆكی ئاوامان هه‌یه ده‌پاڕێنه‌وه تا به‌شێك بن له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی سازی ده‌كه‌ین. ئه‌وان ده‌ڵێن ده‌توانین بێین؟ جێ‌مان ده‌كه‌نه‌وه؟ پێنج خوله‌كمان ده‌ده‌نێ تا تۆقه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بكه‌ین."