له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى عێراق، ڤیدیۆى قوتابخانه‌یه‌ك بڵاو كراوه‌ته‌وه، جیا له‌وه‌ى ژووره‌كانى جه‌نجاڵه، له‌ناو ژووره‌كان چاڵى گه‌وره‌یش هه‌یه. له كاتێكدا عێراق به دووه‌م به‌رهه‌مهێنه‌رى رێكخراوى ئۆپێك داده‌نرێت له به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت، كه‌چى پێویستى به هه‌شت هه‌زار قوتابخانه‌یه.
بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤیدیۆى قوتابخانه‌یه‌ك له عێراق هه‌را ده‌نێته‌وه. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 25ى ئه‌یلوول، كه‌ناڵى وه‌ن نیوزیش ڤیدیۆكه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا قوتابخانه‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت كه ژووره‌كانى پڕن له قوتابى و ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج و ره‌خنه‌یه، جه‌نجاڵى ژووره‌كان نییه، چونكه ده‌زانرێت زۆر له قوتابخانه‌كانى عێراق سێ ده‌وامین. به‌ڵكو خراپیى ژووره‌كانى قوتابخانه‌كه‌یه كه یه‌كێك چاڵێكى گه‌وره‌ى تێدایه، ئه‌مه بووه‌ته هۆكارى توانج و ره‌خنه‌گرتنى عێراقییه‌كان.
به‌گوێره‌ى ئامارێكى فه‌رمى، نزیكه‌ى 28 هه‌زار و 117 قوتابخانه و باخچه‌ى ساوایان له عێراقدا هه‌ن، هێشتا پێویستى به زیاتر له هه‌شت هه‌زار قوتابخانه هه‌یه، دۆسیه‌ى دروستكردنى قوتابخانه‌كان یه‌كێكه له‌و دۆسیانه‌ى كه گه‌نده‌ڵییه‌كى زۆرى تێدا كراوه و وه‌ك هاوشێوه‌ى بواره‌كانى تر.