بەڕێوەبەرێكی عەرەبی هاوردە كە ناوی "جادالله" ئەشكەنجەی منداڵێكی كورد دەدات

:: AM:09:18:29/09/2025 ‌
منداڵێكی كورد لەلایەن بەڕێوەبەری قوتابخانەیەكەوە لە عەفرین، رووبەڕووی توندوتیژی دەبێتەوە، بەڕێوەبەرەكە هاوردەكانی سەربە بەرەی نوسرەیە و ناوی "جادالله"یە و بەڕێوەبەری قوتابخانەی "الاتحاد العربیە"یە.

لە چوارچێوەی پێشێلكارییەكان دژی دانیشتووانی ڕەسەنی عەفرینی داگیركراو، منداڵێكی كورد لەلایەن بەڕێوەبەرێكی هاوردە لە قوتابخانە، ڕووبەڕووی ئەشكەنجەدان بووەوە.

ڕێكخراوی مافەكانی مرۆڤی عەفرین- سووریا، وردەكاریی ئەو توندوتیژییەی خستەڕوو كە بەرانبەر منداڵێكی كورد بە ناوی جوان عوسمانی تەمەن 12 ساڵ كراوە.

ڕێكخراوەكە ڕای دەگەیەنێت، رۆژی 28ی ئەیلوول، منداڵێكی كورد بە ناوی جوان عوسمان تەمەنی 12 ساڵ كە قوتابیی پۆلی شەشەمی سەرەتاییە، ڕووبەڕووی لێدان و ئەشكەنجە بووەتەوە لەلایەن كەسێك بەناوی "جادالله" كە كەسێكی هاوردەیە، بەڕێوەبەری قوتابخانەی "الاتحاد العربیە" لە گەڕەكی عەفرینی نوێ لە عەفرینە.

ڕێكخراوەكە لە زاری باوكی منداڵەكەوە ئاماژە بەوە دەكات، بەڕێوەبەرەكە هەستاوە بە پشكنینی قوتابییەكە و لێی پرسیوە، كوا چەقۆكە؟ منداڵەكەش لە وەڵامدا دەڵێت چەقۆی پێ نییە، بەمەش بەڕێوەبەرەكە بەتوندی دەكێشێت بە ڕوومەت و باڵی منداڵەكەدا و لە پەیژەكان دەیخاتە خوارەوە و چەند شوێنێكی دەشكێت.





وشە - سۆران عەزیز