كوردانی دانیشتووی
ژاپۆن رووبه‌ڕووی جیاكاری و گێچه‌ڵ و تۆقاندن ده‌بنه‌وه، ته‌نانه‌ت منداڵه‌كانیشیان ناتوانن به ئاسووده‌یی بچنه ده‌ره‌وه و هه‌روه‌ها له فێرگه بخوێنن.
رۆژنامه‌ی گاردیان ئه‌مڕۆ دووشه‌م 29ی ئه‌یلوول، راپۆرتێكی له‌سه‌ر ره‌وشی په‌نابه‌رانی كورد له ژاپۆن بڵاو كرده‌وه.
عه‌لی كوردێكی باكوری كوردستانه و له ژاپۆن ده‌ژیت. ئه‌و ده‌ڵێت، "پێم باشتره بمرم له‌وه‌ی بگه‌ڕێمه‌وه توركیا. به‌ڵام ژیان لێره به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت. دراوسێیه ژاپۆنییه‌كانمان مامه‌ڵه‌یان زۆر سارده، هه‌ندێكیان هه‌ر سڵاومان لێ ناكه‌ن."
عه‌لی ده‌ڵێت، منداڵه ژاپۆنییه‌كان له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی ئه‌و یاریی ناكه‌ن، هاوكات ناو و ناتۆره‌ی خراپیان لێ ده‌نێن.
له مانگی ته‌مووز كوڕه‌كانی عه‌لی له پاركێكی نزیك ماڵی خۆیان یاری ده‌كه‌ن، هه‌ر ئه‌و ده‌مه پیاوێك لێیان نزیك ده‌بێته‌وه و له بچووكه‌كه‌یان ده‌دات و به زه‌ویدا ده‌دات، دواتر پێیانی گوتووه ئێوه بیانین و ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه وڵاتی خۆتان.
دواتر عه‌لی چاوی به پیاوه‌كه كه‌وتووه و لێی پرسیوه بۆچی له كوڕه‌كه‌ی داوه. پیاوه‌كه پێی گوتبوو، "ئه‌گه‌ر له‌به‌ر یاسا نه‌بووایه هه‌مووتانم ده‌كوشت."
نزیكه‌ی سێ هه‌زار كورد له ژاپۆن ده‌ژین، زۆرینه‌یان له شاری وارابی، نزیك تۆكیۆی پایته‌خت نیشته‌جێن. وه‌ك سووكایه‌تییه‌ك به كورده‌كان، ژاپۆنییه‌كان به شاره‌كه ده‌ڵێن "وارابیستان."
زۆربه‌ی كورده‌كان له كه‌رتی بیناسازی و خوارده‌مه‌نی كار ده‌كه‌ن. رۆژانه كورده‌كان دووچاری هه‌ڕه‌شه ده‌بنه‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان نامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان به‌ده‌ست ده‌گات.
ژاپۆنییه‌كان پێیان وایه كورده‌كان رێژه‌ی تاوانیان له شاره‌كه به‌رز كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام پۆلیس ئه‌م ده‌نگۆیه‌ی ره‌ت كردووه‌ته‌وه.