دواى مشتومڕێكى زۆر له راگه‌یاندنى عێراق له‌سه‌ر شیاع سه‌بار حاته‌م باوكى سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، تانه‌دان له شه‌هیدبوونى. ئه‌مڕۆ دامه‌زراوه‌ى شه‌هیدانى عێراق روونكردنه‌وه داوه و ده‌ڵێ، "شیاع سه‌بار شه‌هید بووه و به‌ره‌نگارى رژێمى دیكتاتۆرى بووه‌ته‌وه"، ئه‌و دامه‌زراوه‌یه هه‌ڕه‌شه‌ى سكاڵاكردن ده‌كات له‌و كه‌سانه‌ى زانیاریى پێچه‌وانه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 29ى ئه‌یلوول، دامه‌زراوه‌ى شه‌هیدانى عێراق له
راگه‌یه‌نراوێكدا ره‌خنه‌ى توند له‌و ده‌نگۆیانه ده‌گرێت كه گومان له شێوازى مردنى باوكى سوودانى ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، "به رووداوى هاتوچۆ مردووه و شه‌هید نه‌بووه". یه‌كێك له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى گومانى كردووه، ره‌حیم ده‌راجى بوو كه باسى له‌وه كرد، شیاع سه‌بار حاته‌م له نزیك ماڵیان بووه له میسان به رووداوى هاتوچۆ مردووه.
كه‌چى دامه‌زراوه‌ى شه‌هیدانى عێراق ده‌ڵێ، "ئامانج له‌و هه‌ڵمه‌ته لێدانى متمانه‌ى دامه‌زراوه‌كه‌یه بۆ ده‌ستكه‌وتى سیاسى له‌سه‌ر حیسابى خوێنى شه‌هیدان" . له‌باره‌ی باوكى سوودانى دامه‌زراوه‌ى شه‌هیدان ده‌ڵێ، "شیاع شه‌هید بووه و به‌ره‌نگارى رژێمى دیكتاتۆرى پێشوو بووه‌ته‌وه".
دامه‌زراوه‌ى شه‌هیدان دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاو كراونه‌ته‌وه راست نین، ده‌شڵێ، "مافى سكاڵامان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى درۆ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه".