رووبەڕووبوونەوەی چەكداری لە نێوان هەسەدە و گرووپە چەكدارەكانی سەر بە حكوومەتی سووریا بەردەوامە، ئەمڕۆ هەسەدە رای گەیاند كە ئەو گرووپانە بەنداوی تشرین و دەوروبەریان بە چەكی قورس بۆدمان كردووە و بە پێشێلكردنی رێككەوتنەكانی ئاگربەستی لە قەڵەم دا.
بەپێی
بەیاننامەیەكی هەسەدە، گرووپەكانی سەر بە حكوومەتی دیمەشق لە بۆردمانكردنی بەنداوی تشرین و دەوروبەری بە چەكی قورس بەردەوامن، لەوانە بە بەكارهێنانی تانك و تۆپی دوورهاوێژ، بۆردمانەكان راستەوخۆ بەنداوەكە دەكەنە ئامانج، جیا لە ماڵی كرێكاران و گوندەكانی ناوچەكە، ئەوەش هەڕەشەیەكی مەترسیدارە بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییان و دامەزراوەیەكی وا گرنگ دەخاتە مەترسییەوە.
روونی كردەوە، ئەو بۆردمانە پەرەسەندنێكی مەترسیدار و پێشێلكردنێكی زەقی رێككەوتنەكانی ئاگربەستە.
شایەنی باسە لە ماوەی چەند هەفتەی دوایی، بەتایبەتی لە دوای بە بنبەستگەیشتنی گفتوگۆكانی هەسەدە و دیمەشق لەبارەی جێبەجێكردنی بڕگەكانی رێككەوتنی دیمەشق لە ئاداری رابردوو، شەڕ و رووبەڕووبوونەوەی چەكداری لە نێوان هەسەدە و چەكدارانی سەر بە حكوومەتی سووریا هەیە، بەتایبەتی لە منبج و رۆژهەڵاتی حەلەب.