دراو و دارایى عێراق ملكه‌چى بڕیاره‌كانى حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكایه
هه‌ژموونى ئێران چووته ناو په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نه‌كانى حكوومه‌تى عێراق
پێكهێنانى حكوومه‌تى عێراق به ده‌ست واشنتن و تاران و ئه‌نقه‌ره و ریازه
كاریگه‌رى ده‌ره‌كى به رواڵه‌ت نه‌ماوه ئه‌گینا به‌رده‌وامه
ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى به پشتبه‌ستن به چه‌ندان توێژینه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له راپۆرتێكدا ئاشكراى ده‌كات، شێوه‌ى ده‌ستوه‌ردانى وڵاتان له كاروبارى عێراق وه‌ك پێشتر راسته‌وخۆ و سه‌ربازى نییه، به‌ڵكو له رێگه‌ى ئابوورى و راگه‌یاندن و هه‌ڵبژاردن ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت وڵاتێكى وه‌ك ئێران راسته‌وخۆ له رێگه‌ى حكوومه‌ت و په‌رله‌مانى عێراقه‌وه ده‌ست له كاروبارى عێراق وه‌رده‌دات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هه‌شتى تشرینى یه‌كه‌م، ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى عێراقى له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات شێوه‌ى ده‌ستوه‌ردانى ده‌ره‌كى گۆڕاوه و پاشه‌كشه‌ى نه‌كردووه، وه‌ك هه‌ندێك له سیاسییه‌كان مه‌زنده‌ى ده‌كه‌ن. جیاوازییه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه وه‌ك پێشتر راسته‌وخۆ و سه‌ربازى نییه و به‌ڵكو هێمنتره.
راپۆرته‌كه پشتى به چه‌ندان شیكارى به‌ستوه، كه له چه‌ند مانگى رابردوو بڵاوكراونه‌ته‌وه له لایه‌ن میدیا و ده‌زگا به‌ناوبانگه‌كانى جیهان و له‌وانه: په‌یمانگه‌ى واشنتن، چاته‌م هاوس، ئاسیوشێیتد پرێس، په‌یمانگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ توێژینه‌وه‌ى ستراتیجى IISS. هه‌موو ئه‌و توێژینه‌وانه دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، "هه‌ندێك له هێزه‌كانى هه‌رێمه‌كه هێشتا كاریگه‌رى خۆیان له رێگه‌ى باڵه ئابوورى و سیاسى و ته‌ناهییه‌كانى خۆیان به شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ به‌سه‌ر عێراقه‌وه داده‌نێن".
له راپۆرته‌كه‌دا سه‌رنجێكى زۆر خراوه‌ته سه‌ر ئێران و ئه‌مه‌ریكا، ده‌ستوه‌ردان و ركابه‌رییه‌كانیان له عێراق، كه له رووى سه‌ربازییه‌وه پاشه‌كشه‌ى كردووه، به‌ڵام ئه‌مه ماناى نه‌مانى نییه، به‌ڵكو شێوازى به‌ڕێوه‌بردنى ركابه‌رییه‌كه گۆڕاوه. به تایبه‌تى ئێران ئێستا كاریگه‌رییه‌كه‌ى "له رێگه‌ى داڕشتنى ئه‌و بڕیارانه ده‌بێت كه له‌ناو په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نه‌كانى حكوومه‌ت ده‌درێن، نه‌وه‌ك ده‌ستوه‌ردانى سه‌ربازى".
راپۆرته‌كه دووپاتى ده‌كاته‌وه، "عێراق له كاریگه‌رى راسته‌وخۆى ده‌ره‌وه پاشه‌كشه‌ى به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌ڵام كاریگه‌رى سیاسى و راگه‌یاندن به‌رده‌وامه به شێوه‌یه‌كى ناڕاسته‌وخۆ له ده‌ره‌وه‌ى سنووره‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن". به بڕواى راپۆرته‌كه ئێسته له رێگه‌ى ئابوورى، هه‌ڵبژاردن، راگه‌یاندن وڵاتانى ده‌ره‌وه ده‌ستوه‌ردان بۆ عێراق ده‌كه‌ن، "هه‌موو توێژینه‌وه نوێیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن، ئامرازه‌كانى هه‌ژموونى ده‌ره‌كى به سه‌ر عێراق له سیاسه‌ت و چه‌كه‌وه بۆ راگه‌یاندن و ئابوورى گۆڕاوه، به‌و پێیه‌ى ئه‌و دوو بواره كاریگه‌رى زۆر هه‌ستیارى به‌سه‌ر پێكهێنانى راى گشتى و ئاراسته‌كردنى سه‌لیقه‌ى سیاسى هه‌یه".
ئه‌و راپۆرت و توێژینه‌وانه باس له‌وه ده‌كه‌ن ئێسته هه‌ژموونى ئه‌مه‌ریكى له عێراق ون نه‌بووه، به‌ڵكو گۆڕاوه بۆ كاریگه‌رى "ئابوورى، ته‌كنیكى، دیپلۆماسى" به تایبه‌تى له دۆسیه‌كانى وزه و دراو و حه‌واڵه‌ى بانكى، هه‌موو ئه‌مانه وایكردووه سیاسه‌تى دارایى عێراق به رێژه‌یه‌كى زۆر ملكه‌چى بڕیاره‌كانى حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكا بێت. له به‌رانبه‌ردا ئێران له رێگه‌ى ئامرازه سیاسیه‌كان و راگه‌یاندن له ناو به‌غدا پارێزگارى له هه‌ژمونى خۆى ده‌كات و به ئاشكرایش ئه‌و سه‌پاندنى هه‌موونه له هه‌ر خوڵێكى هه‌ڵبژاردن ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه قه‌واره‌ى كاریگه‌رى ده‌ره‌كى له نه‌خشه‌ى هاوپه‌یمانییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت و زۆربه‌ى گفتوگۆكان له نێوان نوێنه‌رى لایه‌نه‌كان و باڵوێزخانه‌كان به نهێنى به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌موو ئه‌مانه واى كردووه، گۆڤارى فۆرین پۆلیسى بڵێ، "پێكهێنانى حكوومه‌ته‌كانى عێراق چیتر ته‌نیا بابه‌تێكى ناوخویى نییه به‌ڵكو له ئه‌نجامى تێگه‌یشتنێكى ئاڵووزى نێوان واشنتن و تاران و ئه‌نقه‌ره و ریازه". هه‌ر یه‌كه‌یان ده‌یانه‌وێ له كابینه نوێیه‌كه پێگه‌ى خۆیان هه‌بێت.