حكوومه‌تی عێراق له 23ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه هاورده‌ی مریشكی به‌ستوو قه‌ده‌غه ده‌كات، ئه‌مه‌ش دوای بڕیارێكی به‌غدا هات بۆ پاڵپشتیكردنی به‌روبوومی ناوخۆ و به‌هێزكردنی ئاسایشی خۆراك.
بڕیاره‌كه دوای ئه‌و 45 رۆژه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ وه‌ك مۆڵه‌ت داوای كردبوو تا بره‌و به توانای به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆ بده‌ن، له هه‌شتی ئهیلوول له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه په‌سند كرا.
به‌رپرسانی عێراق ده‌ڵێن بڕیاره‌كه بوار بۆ زیادكردنی به‌رهه‌می ناوخۆ ده‌دات، به‌ڵام ئابووریناسان پێیان وایه ئه‌گه‌ر به باشی جێبه‌جێ نه‌كرا، ئه‌وا توانای ناوخۆ له دابینكردنی پێداویستیی بازاڕ شكست ده‌هێنێت و هه‌روه‌ها نرخیشی زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه جێگری وه‌زیری كشتوكاڵ مه‌هدی جبووری به كه‌ناڵی شه‌فه‌ق نیوزی راگه‌یاند، بڕیاره‌كه مریشكی به‌ستوو و ئه‌ندامه‌كانی ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام هاورده‌ی هێلكه و مریشكی زیندوو به‌رده‌وام ده‌بێت.
هاوكات دووپاتی كرده‌وه كه له نزیكه‌وه چاودێریی نرخه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر پێویستیش بوو هاورده‌كردن ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه.
نزیكه‌ی هه‌زار و 200 كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ر له عێراقدا هه‌ن، 500یان بۆ هێلكه و 700یان بۆ گۆشت ته‌رخان كراون (ئه‌م ژماره‌یه كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی تێدا نییه).