نزار حه‌یده‌ر، نووسه‌ر و چاودێرى سیاسیی عێراق له پۆستێكدا ده‌ڵێ، "سوودانى سووكایه‌تیى پێ كراوه" پرسیارى ئه‌وه‌یش ده‌كات، "كێ له‌وه به‌رپرسه كه سوودانى سووكایه‌تیى به عێراق كردووه؟".
به‌شداربوونى سوودانى له لووتكه‌ى شه‌رم شێخ كه دوێنێ به ئاماده‌بوونى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و چه‌ندان سه‌رۆكى تر به‌ڕێوه‌چوو، خوێندنه‌وه‌ى جیاوازى بۆ ده‌كرێت و هه‌ندێك له لایه‌نگرانى سوودانى وه‌ك ده‌ستكه‌وتێك سه‌یرى دیداره‌كه ده‌كه‌ن، كه‌چى ره‌خنه‌گران به "سووكایه‌تى" ده‌زانن.
نزار حه‌یده‌ر نووسه‌رێكى عێراقییه له ئه‌مه‌ریكا نیشته‌جێیه و سه‌رۆكى سه‌نته‌رى راگه‌یاندنى عێراقییه، له پۆستێكدا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م، 14ى تشرینى یه‌كه‌م له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیى فه‌یسبووك بڵاوى كردووه‌ته‌وه، پرسیارى ئه‌وه‌ى كردووه، "كێ له‌وه به‌رپرسه كه سوودانى سووكایه‌تیى به عێراق كردووه". له‌گه‌ڵ پۆسته‌كه ڤیدیۆیه‌كيشى داناوه، كه له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى نیشان ده‌دا له لووتكه‌ى شه‌رم شێخ له كاتى وه‌ستانى سه‌رۆكه‌كان سوودانى شوێنى بۆ وێنه‌گرتن نییه، ده‌مێك له پشت تره‌مپ دواتر بۆ ئه‌وسه‌رى شوێنى وێنه‌گرتنه‌كه ده‌چێت.
له ڤیدیۆكه باسى ئه‌وه ده‌كرێت كه سوودانى له رێگه‌ى وڵاتێكى كه‌نداوه‌وه، داواى كردووه بانگهێشتى لووتكه‌كه بكرێت، نزار حه‌یده‌ریش ده‌ڵێ، "ویستى ئاماده‌بوونى له لووتكه‌كه بكاتە پڕوپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردن، كه‌چى بووه سووكایه‌تى".