بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەم 15ی تشرینی یەكەم سەفا حوسێن یاسین عەبدوڵا مەشهەدانی ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا و بەربژێری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كورژرا.
دەزگا تەناهییەكان ئاماژەیان بەوە داوە، ناوبراو لەكاتی گەڕانیی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن لە ناوچەی تارمییەی بەغدا، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی لكێنراو بە ئۆتۆمبێلەكەیەوە گیانی لەدەستدا.
سەفا حوسێن یاسین عەبدوڵا مەشهەدانی، بەربژێری ژمارە 26 بوو لەسەر لیستی هاوپەیمانیی سەروەری، كە هاوپەیمانییەكی سوننەكانە و خەمیس خەنجەر سەرۆكایەتی دەكات.