عامر عیساوى جێگرى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق ئاشكراى ده‌كات، پێنج بانكى عێراقى نه‌یانتوانیوه پابه‌ندى پێوه‌ره‌كانى بانكى ناوه‌ندى بن، بۆیه شكستیان هێنا و داخران.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 16ى تشرینى یه‌كه‌م،
عامر عیساوى جێگرى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ئاشكراى ده‌كات، پێنج بانكى ئه‌هلیى عێراق نه‌یانتوانیوه پابه‌ندى ئه‌و پێوه‌رانه بن كه بانكى ناوه‌ندی بۆ پێداچوونه‌وه به كارى بانكه‌كان دایناون. بۆیه ئه‌و بانكانه شكستیان هێناوه و داخراون.
جێگرى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى روونى ده‌كاته‌وه، زۆربه‌ى بانكه ئه‌هلییه‌كانى عێراق به دوو ئاراسته‌دا ده‌ڕۆن، هه‌ندێكیان له كاره‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن و پابه‌ندى پێوه‌ره‌كان ده‌بن، هه‌ندێكى تریان له‌گه‌ڵ بانكه‌كانى تر تێكه‌ڵ ده‌بن، به‌ڵام جۆرێكى تر هه‌یه كه هیچ یه‌كێك له‌و ئاراستانه ناگرێته‌به‌ر، بۆیه شكست ده‌هێنن و داده‌خرێن، ئه‌وانیش ژماره‌یان پێنج بانكه.
بانكى ناوه‌ندى عێراق به راوێژى كۆمپانیایه‌كى ئه‌مه‌ریكى، چه‌ند داوایه‌كى له بانكه‌كان كردووه، له‌وانه سه‌رمایه‌یان زیاد بكه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌بێت رێژه‌ى خاوه‌ندارێتى بنه‌ماڵه و خێزانه له بانكه‌كه كه‌م بكه‌نه‌وه.