له دۆسیه‌ى كوشتنى سه‌فا مه‌شهه‌دانى كاندیدى هه‌ڵبژاردنى داهاتوو، حزبه‌كانى پێكهاته‌ى شیعه و سوننه یه‌كتر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن. شیعه‌كان ده‌ڵێن كوشتنى مه‌شهه‌دانى به هۆى ناكۆكى نێوان لایه‌نه سوننه‌كان بووه ، كه‌چى سوننه‌كان ده‌ڵێن هێزێكى میلیشیاى له تارمییه ده‌سه‌ڵاتداره و به‌رپرسه له رووداوى كوشتنه‌كه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 16ى تشرینى یه‌كه‌م، چه‌ندان لێدوانى جیاواز له‌باره‌ى كوشتنى سه‌فا مه‌شهه‌دانى بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه به شێوه‌یه‌كى گشتى دوو جۆره. یه‌كه‌میان لێدوانى به‌رپرسانى شیعه‌ن، دووه‌میش لایه‌نه سوننییه‌كانن.
به‌ره‌به‌یانى دوێنێ چوارشه‌م سه‌فا مه‌شهه‌دانى كه ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى به‌غدا بوو، هاوكات كاندیدى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى عێراق بوو له‌سه‌ر لیستى سیاده كه خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، له قه‌زاى تارمیه له باكورى به‌غدا كوژرا. كوشتنى مه‌شهه‌دانى له رێگه‌ى بۆمبێكى لكێنراو بوو. وه‌ك رۆژنامه‌كان باسى ده‌كه‌ن كوشتنى مه‌شهه‌دانى ته‌نیا تاوانێكى ئاسایى نه‌بووه، به‌ڵكو لێكه‌وته‌ى سیاسى هه‌یه.
سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى عێراق به‌په‌له‌ى لیژنه‌ى بۆ پێكهێناوه و باڵوێزخانه‌ى وڵاتان و یونامیش ناڕه‌زایییان له رووداوه‌كه ده‌ربڕى.
لایه‌نه شیعه‌كان پێیانوایه كوشتنى مشهه‌دانى به هۆى ناكۆكى نێوان لایه‌نه سوننه‌كان بووه، له‌وانه ئاراس حه‌بیب سكرتێرى پارتى كۆنگره‌ى نیشتمانى، پێیوایه ناكۆكییه‌كى توند له‌نێوان حزبه سوننه‌كان هه‌یه و كوشتنى مه‌شهه‌دانیش به هۆى ئه‌و ناكۆكییانه‌وه بووه، كه دواجار لایه‌نێك بڕیارى داوه ئه‌و كاندیده له‌ناو به‌رێت.ئاراس حه‌بیب دووپاتى ده‌كاته‌وه كه تارمیه هى پێكهاته‌یه‌كه "سوننه" هه‌ر ئه‌و پێكهاته‌یه‌یش بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسى شاره‌كه ده‌دات.
كه‌چى له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و تێگه‌یشتنه لایه‌نه سوننه‌كان یان گوتارى سوننه به‌و ئاراسته‌یه ده‌ڕوات، میلیشیایه‌كى شیعه خۆى به‌سه‌ر قه‌زاى تارمیه سه‌پاندووه و هه‌ر ئه‌ویش به‌رپرسه له كوشتنى مه‌شهه‌دانى و ئه‌و رووداو و كاره‌ساتانه‌ى له ساڵانى رابردوو به‌سه‌ر تارمیه هاتوون. ئه‌و هێزه‌یش كه له تارمیه ده‌سه‌ڵاتداره، به لیواى 12ى حه‌شدى شه‌عبى ناسراوه و سه‌ربه میلیشیاى نوجه‌بایه.
چه‌ندان په‌یجى عێراقى باسیان له‌وه كردووه، لیواى 12ى حه‌شدى شه‌عبى دۆسه‌ى غافڵكوژییه‌كانى له ئه‌ستۆ گرتووه. رۆژنامه‌ى
عوكازی سعوودیش باس له‌وه ده‌كات كه هێزێكى نوجه‌با ده‌ستى به‌سه‌ر تارمیه گرتووه. عوكاز ده‌ڵێ، "ئه‌و رووداوه ته‌نیا تاوانێكى كوشتنى ئاسایى نه‌بوو، به‌ڵكو په‌یامێكى سیاسى خوێناوى بوو، بۆ دووپاتكردنه‌وه له هه‌ژموونى هێزه‌كان بوو كه چه‌كى نایاساییان به ده‌سته‌وه‌یه، بۆ ئه‌وانه‌ى دژى ئه‌و هێزانه بوون ئاراسته كرا".
رۆژنامه سعوودیه‌كه پێیوایه لایه‌نه شیعه‌كان ده‌یانه‌وێ ئه‌زموونى جورف سه‌خه‌ر له تارمییه دووباره بكه‌نه‌وه. جورف سه‌خه‌ر شارێكى سوننه‌نشین بوو، چه‌ندان ساڵه چۆڵكراوه و كراوه‌ته باره‌گایه‌كى گه‌وره‌ى میلیشیاكان، ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتى عێراقیش ناتوانێ بچێته ناو شاره‌كه‌وه.
رۆژنامه‌ى عوكاز باسى له‌وه كردووه، ئه‌مساڵ ده‌زگاى دژه تیرۆرى عێراق راى گه‌یاندووه، میلیشیاى نوجه‌فا رێگرییان كردووه له‌وه‌ى هێزێكى هاوبه‌شى سوپاى عێراق و دژه تیرۆر بچنه ناو تارمیه بۆ ئه‌وه‌ى فڕۆكه‌یه‌كى بێ فڕۆكه‌وان بگێڕنه‌وه كه بۆ دۆزینه‌وه‌ى تیرۆریستانى داعش به‌كار دێت.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ، ته‌نانه‌ت باڵه‌خانه و خانووى ناو تارمییه له‌لایه‌ن لیواى 12 به‌كارده‌هێنرێن و سوپاى عێراقیش ناتوانێ بچنه شاره‌كه‌وه.عوكاز ده‌ڵێ، "هه‌ڵبژاردنى تارمیه بۆ تیرۆركردن، ته‌نیا بۆ ئه‌وه نه‌بووه شوێنێكى ئاساییه، به‌ڵكو تارمیه به‌غدا به پارێزگاكانى سه‌لاحه‌دین و دیاله و ئه‌نبار ده‌به‌ستێته‌وه، زاڵبوونیش به‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ى به‌غدا ئامانجێكى درێژخایه‌نى میلیشیاكانه، كه پێشتر به راشكاوى رایان گه‌یاندووه، به نیازن نموونه‌ى جورف سه‌خه‌ر له‌وێ جێبه‌جێ بكه‌ن".
رۆژنامه سعوودیه‌كه باس له‌وه ده‌كات، سه‌فا مه‌شهه‌دانى دژى ئه‌و پرۆژه‌یه بووه، به هه‌ڵوێسته جه‌ماوه‌رى و سیاسییه‌كانى به‌ربه‌ستێك بووه له به‌رده‌م پرۆژه‌ى تارمیه بكرێته هاوشێوه‌ى جورف سه‌خه‌ر، "بۆیه ده‌بووایه له‌ناو ببرێت".