ماڵپه‌ڕى ناشناڵ، له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات دواى تێپه‌ڕبوونى 20 ساڵ له نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوورى عێراق، ئه‌و ده‌ستووره تاكه به‌ڵگه‌ى راگرتنى وڵاته‌كه‌یه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا سه‌رچاوه‌ى ناكۆكییه‌كانه و ئامرازێكه به ده‌ست حزبه‌كانه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانى ده‌سه‌ڵات.
ماڵپه‌ڕى ناشناڵ، راپۆرتێكى له‌سه‌ر ده‌ستوورى عێراق بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه دوێنێ 15ى تشرینى یه‌كه‌م ته‌مه‌نى بووه 20 ساڵ. له 15ى تشرینى یه‌كه‌مى 2005 عێراقییه‌كان له راپرسییه‌كدا په‌سه‌ندیان كرد. له راپۆرته‌كه‌ى ناشناڵدا كه رۆژنامه‌ى
مه‌داى عێراقى به زمانى عه‌ره‌بى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، هاتووه، "ئه‌و ده‌ستووره بووه‌ته په‌رده‌یه‌ك حزبه سیاسییه‌كان به‌كارى ده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سكه‌وتیان زیاتر بێت".
له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه، كه‌لێنێكى زۆر له ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى عێراق هه‌یه و حزبه سیاسییه‌كانى عێراقیش به بژاركردن مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، واته ئه‌و بڕگانه وه‌رده‌گرن كه له‌گه‌ڵیان ده‌گونجێت و كۆسپیش بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌وانى تر دروست ده‌كه‌ن. هه‌ر له هه‌مان راپۆرت ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، لایه‌نه سیاسیه‌كان جیا له ده‌ستوور "ده‌ستوورێكى هاوته‌ریبیان داناوه" ئه‌مه ئه‌و عورف و نه‌ریته سیاسییه‌یه كه ئه‌وان په‌یڕه‌وى ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له ده‌سه‌ڵات بمێننه‌وه.
ناشناڵ باسى له‌وه كردووه، ده‌ستوورى عێراق به‌ڵگه‌یه‌كه به "ئومێده‌وه" له دایك بووه، كه‌چى دواتر بووه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ دابه‌ش بوون و ململانێ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات. له راپۆرته‌كه هاتووه، "به عێراقییه‌كان گوترا ده‌ستوور به‌ردى بناغه‌ى عێراقى نوێ ده‌بێت، كه دیموكراسى و سه‌قامگیر ده‌بێت، كه‌چى ئه‌مڕۆ ده‌ستوور له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى به بنه‌ماى یاسایى داده‌نرێت، به‌ڵام هه‌میشه سه‌رچاوه‌یه‌ك بووه بۆ گرژییه سیاسییه‌كان".
له راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه، چه‌ندان مه‌سه‌له هه‌یه له‌وانه ناوچه‌كانى ماده‌ى 140 و كێشه‌ى نه‌وت و گاز هێشتا چاره‌سه‌ر نه‌كراون، ئه‌م بابه‌تانه له كاتى ئاماده‌كردنى ده‌ستووریش كێشه‌یان له‌سه‌ر بوو. پێشێلكردنى ده‌ستووریش خه‌ریكه بیرۆكه‌ى فیدراڵییه‌تى عێراق له‌ناو ده‌بات. راپۆرته‌كه ئاماژه‌ى بۆ گوته‌یه‌كى عه‌مار حه‌كیمى سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه كردووه كه گوتویه‌تى، "هه‌ر لایه‌نێك له ده‌ستوور سه‌رنج زیاتر ده‌خاته سه‌ر مافه‌كانى نه‌وه‌ك ئه‌ركه‌كانى".
له كۆتایى راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، له‌م ساڵانه‌ى داوییدا ده‌نگه سیاسییه‌كان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوور و چه‌ند به‌شێكى به‌رز ده‌بنه‌وه، له‌دواى راپرسی په‌سه‌ندكردنى ده‌ستووریش لیژنه‌یه‌ك له په‌رله‌مان هه‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ى به ره‌زامه‌ندى په‌رله‌مان پێداچوونه‌وه بۆ بڕگه‌كانى بكات، ئینجا راپرسى له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌كه بكات، به‌ڵام به‌هۆى بوونى ناكۆكییه‌كى قووڵ ئه‌و لیژنه‌یه‌یش سڕ كرا.
ره‌نگه ئه‌مه‌یش جارێكى تر وا بكات، هۆكارێكى ده‌ره‌كى هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستوورى عێراق هه‌موار بكاته‌وه، وه‌ك چۆن له 2005یش هۆكارێكى ده‌ره‌كى "ئه‌مه‌ریكا" واى كرد ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى عێراق بنووسرێته‌وه.