ئەمڕۆ حووسییەكانی یەمەن كوژرانی محەمەد غماری سوپاسالاری هێزەكانیان راگەیاند، ئیسرائیلیان بە كوشتنی تاوانبار كرد، بەڵام كاتی كوشتنەكەیان ئاشكرا نەكرد، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لەسەر راگەیاندنەكە گوتی، غماری بەهۆی برینەكەیەوە گیانی لەدەست داوە و بەو شێوەیە چووە ریزی هاوڕێیە دۆڕاوەكانی لە بەرەی خراپەكاری بۆ قووڵایی جەهەنەم.
دوای راگەیاندنەكە
حوسییەكان بە كوژرانی غماری، ئیسرائیل كاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە پۆستێك لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس نووسیویەتی، حوسییەكان رایان گەیاند كە سوپاسالاریان بەهۆی برینەكەیەوە گیانی لەدەست داوە، ئەو لە هێرشێكی ئاسمانی پێكراوە كە زۆرینەی سەركردەكانی لەناو بردن، بەوەش چووە ریزی هاوڕێ دۆڕاوەكانی لە بەرەی خراپەكاری بۆ قووڵایی جەهەنەم.
روونی كردەوە، سەردانی بارەگەی هەواڵگریی سەربازیی تایبەت بە حوسییەكانم لە سوپای ئیسرائیل كرد و سوپاسی شلۆمی بیندەر سەرۆكی هەواڵگریی سەربازی و كارمەندانی ترم كرد بۆ ئەو كارە باشەی پێی هەڵساون، و لە داهاتووش لە دژی حوسییەكان لەسەری بەردەوام دەبن. ئێمە بە ردژی كارمان دژی حوسییەكان بۆ نەهێشتنی هەڕەشەكانیان كرد و لە داهاتووش دژی هەر هەڕەشەیەكی ئەوان دەوەستینەوە.
شایەنی باسە لیوا محەمەد عەبدولكەریم غماری لە 2016 كرایە سوپاسار و لە لایەن سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵای لبنانی مەشقی پێ كراوە و دووەم كەسایەتیی سەربازییە لەناو گرووپەكە لە دوای عەبدولمەلیك حوسی، بەرپرس بووە لە هێرشە مووشەكی و درۆنییەكان بۆ سەر ئیسرائیل و سعوودیە، شارەزای مووشەكی بووە و لە ئێران و لبنان مەشقی سەربازی و بیروباوەڕی شیعەی پێ كراوە.