ئاژانسى بلۆمبێرگى ئه‌مه‌ریكى ئاشكراى كردووه، توركیا هاوكارى سهریازیى سووریا ده‌كات، به‌ڵام له ترسى ئیسرائیل هاوكارییه‌كه ره‌وانه‌ى باشوورى رۆژئاواى سووریا ناكات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 17ى تشرینى یه‌كه‌م، ئاژانسى
بلۆمبێرگ له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرسى توركیاوه ئاشكراى كردووه، توركیا هه‌وڵى زیندووكردنه‌وه‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه ته‌ناهییه ده‌دات كه به‌ر له 30 ساڵ له‌گه‌ڵ سووریاى هه‌بووه، بۆیه چه‌ندان چه‌ك و پێداویستى سه‌ربازى پێشكه‌وتوو به سووریا ده‌دات.
به‌رپرسانى تورك به ئاژانسه ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌یان راگه‌یاندووه، توركیا له ترسى ئیسرائیل هاوكارییه‌كان ره‌وانى باشوورى رۆژئاواى سووریا ناكات، به‌ڵكو ره‌وانه‌ى باكورى سووریا ده‌كات، ئه‌مه نه‌وه‌ك ئاستى گرژییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به‌رز ببێته‌وه.
هه‌روه‌ها باس له‌وه‌یش كراوه به گوێره‌ى رێككه‌وتنى كۆن توركیا رێگه‌ى پێ‌درابوو پێنج كیلۆمه‌تر بچێته ناو خاكى سووریایه‌وه، به‌ڵام توركیا ئێسته ده‌یه‌وێ هه‌موارى ئه‌و بڕگه‌یه بكاته‌وه و 30 كیلۆمه‌تر سنوور ببه‌زێنێ.