له ناوچه‌ى یه‌رمووكى به‌غدا، چه‌ند چه‌كدارێك هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر نووسینگه‌یه‌كى دابه‌شكردنى مووچه و 45 ملیۆن دینار ده‌دزن.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 18ى تشرینى یه‌كه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌كى
ته‌ناهى ئاشكراى كردووه، چه‌ند چه‌كدارێك له ناوچه‌ى یه‌رمووكى به‌غدا، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر نووسینگه‌یه‌كى دراوگۆڕینه‌وه و دابه‌شكردنى مووچه، 45 ملیۆن دیناریان دزیوه.
میدیاكانى عێراق باسیان له‌وه كردووه، ئه‌و دزییه نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ به به‌رچاوى خه‌ڵكه‌وه كراوه و چه‌كداره‌كان رایان كردووه. سه‌رچاوه ته‌ناهییه‌كه‌یش كه قسه‌ى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى كردووه ده‌ڵێ، "هێزێكى ته‌ناهى له شوێنى رووداوه‌كه و سه‌یرى كامێراكانى چاودێرى ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ناسنامه‌ى دزه‌كان ئاشكرا بكه‌ن".
نووسینگه‌ى دابه‌شكردنى مووچه، "مه‌نفه‌ز ره‌واتب" له چه‌ندان شارى عێراق كراونه‌ته‌وه، له پاڵ كارى ئاڵوگۆڕى دراو، پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران راده‌كێشن، مووچه‌خۆران هه‌ندێك جار له‌برى ئای تی ئێمه‌كان روویان تێده‌كه‌ن.