ترامپ: ژێردەریاییەكی گەورەی هەڵگری مادە هۆشبەرەكانمان لەناوبرد كە بەرەو ئەمەریكا دەڕۆیشت

:: PM:10:40:18/10/2025 ‌
ئەمڕۆ شەموو 18ی تشرینی یەكەمی 2025، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا، ڕای گەیاند كە ژێردەریاییەكی گەورەی هەڵگری مادە هۆشبەرەكان لەناو براوە كە لە ڕێڕەوێكی ناسراوی قاچاخچێتیدا بەرەو ویلایەتە یەكگرتووەكان دەڕۆیشت.

ترەمپ لە لێدوانێكدا  گوتی، ژێردەریاییەكی گەورەی هەڵگری ماددە هۆشبەرەكان لەناو براوە لە كاتێكدا بەرەو ویلایەتە یەكگرتووەكان دەڕۆیشت.

هەروەها ئاماژەی بەوەیش كرد، دوو تیرۆرست لەناو ژێردەریاییەكەدا كوژران و دووانی تریش گیران، لایەنە تایبەتمەندەكانیش كار دەكەن بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ ئێكوادۆر و كۆڵۆمبیا بۆ دادگاییكردنیان.


وشە - پۆڵا مەحموود