ئەمڕۆ شەموو 18ی تشرینی یەكەمی 2025، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، ئاماری كۆی ئەو بەربژێرانەی بڵاو كردەوە كە لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ساڵی 2025 دوور خراونەتەوە، كە ژمارەیان دەگاتە 837 بەربژێر.
بەپێی ڕاگەیەنراوێكی كۆمیسیۆن، هۆكاری دوورخستنەوەكان جیاوازن و چەندین بابەتی یاسایی و سیاسی و كارگێڕی لەخۆ دەگرن.
هۆكارەكانی دوورخستنەوەی بەربژێرەكان بەپێی ئامارەكەی كۆمیسیۆن بەم شێوەیەیە:
لێپرسینەوە و دادپەروەری: 293 بەربژێر
سڕینەوە لەلایەن حزب یان هاوپەیمانییەوە: 183 بەربژێر
هۆكاری تر: 130 بەربژێر
كەموكوڕی لە بەڵگەنامەكانی خۆبەربژێركردن: 96 بەربژێر
تۆماری تاوانكاری و بڕیاری دادوەری: 90 بەربژێر
سڕینەوە لەلایەن دەستەی دەستپاكییەوە: 20 بەربژێر
ساختەكردنی بڕوانامەی خوێندن: 11 بەربژێر
كارمەندی وەزارەتی ناوخۆ: شەش بەربژێر
كۆچی دوایی: پێنج بەربژێر
كشانەوەی بەربژێر خۆی: سێ بەربژێر
كۆی گشتی: 837 بەربژێر