ئەردۆغان داوای درێژكردنەوەی ئۆپراسیۆنەكانی سوپای توركیا لە باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان دەكات

:: AM:09:22:19/10/2025 ‌
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا، یاداشتێكی ئاراستەی پەرلەمانی توركیا كردووە ز تێیدا داوای كردووە، ئۆپراسیۆنە دەرەكییەكانی سوپا لە باشووری كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستان بۆ ماوەی سێ ساڵی تر درێژ بكاتەوە.

راگەیاندنی توركیا بڵاویان كردەوە، 16ـی تشرینی یەكەمی 2025 ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، یاداشتێكی ئاراستەی پەرلەمانی توركیا كرد، تێیدا داوای كردووە ئۆپراسیۆنە دەرەكییەكانی سوپا لە باشووری كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستان، بۆ ماوەی سێ ساڵی تر درێژ بكاتەوە، هاوكات ئاماژەی بە ناردنی زیاتری هێزی سەربازی كردووە بۆ ئەو دوو بەشەی كوردستان. 

ئەمە لە كاتێكدایە ماوەی ساڵێكە پرۆسەیەكی ئاشتی لەناو توركیا لەگەڵ پەكەكە و كورد بەڕێوە دەچێت، ئۆمێدێكی زۆری لەسەر دروست كراوە كە چیتر پێویست بە شەڕ نەمێنێت.

بەڵام توركیا وا دەردەكەوێت هێشتا بیەوێت هێزی سەربازی لە باشووری كوردستان و رۆژئاوای كوردستان كۆتایی پێ نەهێنێت و ئەمەش ئاماژەیەكی مەترسیدارە.



وشە - سۆران عەزیز