ئیسرائیل دەستی بە هێرش کردەوە بۆ سەر غەزە

:: PM:12:06:19/10/2025 ‌

سەرباری بەڕێوەچوونی ئاگربەست لە نێوان تەلئەبیب و حەماس، فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆردمانی سەر غەزەیان دەست پێ کردەوە. 

ئەمڕۆ یەکشەم 19ی تشرینی یەکەم، فڕۆکەکانی ئیسرائیل بە بۆردمان دوو هاووڵاتیی فەلەستینییان لە بەشی باکوری غەزە، نزیک جەبەیلە کوشت. 

بۆردمانەکە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی هێرشێک هات بۆ سەر هێزەکانی ئیسرائیل رەفەح کە بە مووشەکی دژە تانک ئەنجام درابوو.




وشە - محەمەد كامەران