فڕۆكه‌یه‌كی بارهه‌ڵگری ئیماراتی له كاتی نیشتنه‌وه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هۆنگ كۆنگ، دوای ئه‌وه‌ی خۆی به ئۆتۆمبێلێكدا ده‌دات، ده‌كه‌وێته ده‌ریاوه.
به‌هۆی ئه‌م رووداوه دوو كه‌س له كرێكارانی فڕۆكه‌خانه گیانیان له ده‌ست داوه، دوو كه‌سه‌كه كه‌وتوونه‌ته ناو ده‌ریاوه و دواتر رزگار كراون، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه برینه‌كه‌یان قورس بووه، له نه‌خۆشخانه گیانیان سپاردووه.
چوار له سه‌رنشینه‌كانی فڕۆكه‌خانه زیندوون و وادیاره فڕۆكه‌كه له دوبه‌یه‌وه فڕیوه و ویستوویه‌تی بچێته هۆنگ كۆنگ، به‌ڵام له كاتی نیشتنه‌وه‌دا خۆی كێشاوه به ئۆتۆمبێلێك و له رێڕه‌وی خۆی لایداوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه پۆلیسی هۆنگ كۆنگ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه له ئۆتۆمبێلێكی فڕۆكه‌خانه‌ی داوه، وا دیاره دوو پۆلیسی تێدا بووه و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی فڕێ داوه‌ته ناو ده‌ریا و هه‌ردوو كه‌سه‌كه‌ی كوشتوون و پاشان فڕۆكه‌كه خۆیشی كه‌وتووه‌ته ده‌ریاوه.
فڕۆكه‌كه دوای ئه رووداوه، دووله‌ت بووه و ئه‌و چوار كه‌سه‌ی له‌ناو فڕۆكه‌كه‌دا بوون، ده‌رگای فریاكه‌وتنی پشته‌وه‌یان كردووه‌ته‌وه و خێرا توانیویانه خۆیان رزگار بكه‌ن
له ساڵی 1998ه‌وه ئه‌وه دووه‌م رووداوی كاره‌ساتباره كه له فڕۆكه‌خانه‌ی هۆنگ كۆنگ روو ده‌دات، چونكه فڕۆكه‌خانه‌كه ستانداردێكی به‌رزی جیهانی هه‌یه.
له مانگی ئابی ساڵی 1999 فڕۆكه‌یه‌كی چینی به‌هۆی خراپیی كه‌شوهه‌وا و زریان، تووشی رووداوێك هات و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س گیانیان له ده‌ست دا.