ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كداری تیرۆریستی له ئیدلیب ماون كه پێشتر مه‌ڵبه‌ندی سه‌ره‌كیی ده‌سته‌ی ته‌حریری شام بوون، كه ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی كاتیی سووریا رابه‌ڕیان بووه. دوێنێ شه‌و چه‌كداره‌كانی شه‌رع هێرشیان بۆ سه‌ر ئیدلیب بردووه بۆ گرتنی چه‌كداره‌كانی پێشووی خۆیان كه هه‌نووكه له‌گه‌ڵ شه‌رع ناكۆكن، سه‌رئه‌نجام رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری رووی داوه.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی رووسیا توده‌ی، زۆربه‌ی چه‌كداره‌كانی ئیدلیب هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی فڕه‌نسین. له‌مباره‌یه‌وه روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرای كردووه، پێكدادانی چه‌كداری له ئیدلیب سه‌ری هه‌ڵداوه و له ئاكامدا كوژراو و بریندار له هه‌ردوولا هه‌یه، هاوكات دوو تیرۆیست له به‌ره‌ی هاوپه‌یمانه‌كانی پێشتری شه‌رع گیراون.
ئه‌و شوێنه‌ی تیرۆریسته فڕه‌نسییه‌كانی لێیه كه به "كه‌مپی فڕه‌نسی" ناسراوه، له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت كه ناوی عومه‌ر ئۆمسینه و به بنه‌چه سینیگالییه و ره‌گه‌زنامه‌ی فڕه‌نسی هه‌یه.
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی لامۆندی فڕه‌نسی، له 2019 دوای رووخانی داعش نزیكه‌ی 200 چه‌كداری جیهادیی تیرۆرستی چوونه‌ته ئیدلیب. هه‌ر ئه‌وانه‌ش بوون كه له ئاداری ئه‌مساڵ زیاتر له هه‌زار و 300 عه‌له‌وییان له كه‌ناراوه‌كانی سووریا كۆمه‌ڵكوژ كرد.
حكوومه‌ته كاتییه‌كه‌ی شه‌رع رووبه‌ڕووی چه‌ندان مه‌ترسی بووه‌ته‌وه، به‌شێكی گه‌وره‌ی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ش له‌و تیرۆریستانه دێت كه یارمه‌تییان داوه بگات به ده‌سه‌ڵات. تیرۆریسته‌كانی هاوڕێی شه‌رع دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، لێی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه، بڕوایان وابوو شه‌رع بووه‌ته "كافر."