به‌مدواییانه ده‌نگۆیه‌ك بڵاو بووه‌وه گوایه حكوومه‌ت، كاروباری هیچ هاووڵاتییه‌ك رایی ناكات تا پاره‌ی ئاو و كاره‌با و قه‌رزه‌كانی تری نه‌داته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 23ی تشرینی یه‌كه‌م، ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رای گه‌یاند كه ده‌نگۆیه‌كه "راست نییه و به‌لاڕێدابه‌ره".
هاوكات حكوومه‌تی عێراق رای گه‌یاندووه، بڕیاره‌كه ته‌نیا بۆ كۆمپانیا و كارگه و فه‌رمانگه حكوومییه‌كانه، مه‌به‌ستیش لێی بووژاندنه‌وه‌ی بناغه‌ی پیشه‌سازیی وڵاته و ئه‌م هه‌نگاوه‌ش بازنه‌ی كاری كه‌رتی تایبه‌ت به‌ره‌وپێش ده‌بات.
روونكردنه‌وه‌كه دوای بڕیارێكی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق هات كه تێیدا "وه‌زاره‌ته‌كانی كاره‌با و پێوه‌ندییه‌كان و بیناسازی، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، ده‌بێت پاره‌ی كاره‌با و ته‌له‌فۆن و زێراب و گشت خزمه‌تگوزارییه حكوومییه‌كانی تر كۆ بكه‌نه‌وه."
له درێژه‌ی بڕیاره‌كه‌دا هاتووه هیچ مامه‌ڵه‌یه‌ك جێبه‌جێ نه‌كرێت تا داواكار پسووله‌ی هه‌موو قه‌رزه‌كانی پێشان نه‌دات.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌مینداری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی روونی كرده‌وه كه بڕیاره‌كه هاووڵاتییان ناگرێته‌وه.