دواى په‌سه‌ندكردنى جویڵ ریبۆرن وه‌ك یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ كاوربارى رۆژهه‌ڵاتى نزیك، زانیارى له‌سه‌ر تێڕوانینى سیاسى ئه‌و پیاوه بڵاو ده‌بێته‌وه و ده‌گوترێ، "شاره‌زایه‌كى قووڵى له‌كاروبارى عێراق هه‌یه و نه‌یارى ئێران و ئه‌حمه‌د شه‌رعه و پیشیوانى دۆزى كورده".
	
	
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 24ى تشرینى یه‌كه‌م، دواى په‌سه‌ندكردنى جویڵ ریبۆرن وه‌ك یاریده‌ده‌رى ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا، بۆ كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى نزیك، رۆژنامه و ده‌زگاكانى راگه‌یاندن زانیاری‌یان له‌سه‌ر تێڕوانینى سیاسى و ئه‌زموونى ئه‌و بڵاو كردووه‌ته‌وه. له‌وانه رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له راپۆرتێكدا به وردى باس له كارى سه‌ربازى و دیپلۆماسى جویڵ ده‌كات.
	
	
 شه‌رق ئه‌وسه‌ت باسى له‌وه كردووه له‌مه‌ودوا ریبۆرن سه‌رپه‌رشتیارى سیاسه‌تى ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت له مه‌غریبه‌وه تا ئێران. ته‌نگژه‌كان به‌ڕێوه ده‌بات و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان به‌هێز ده‌كات له نموونه‌ى رێككه‌وتنى ئیبراهیمى. ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت باس له‌وه ده‌كرێت ریبۆرن چه‌ندان ساڵ له عێراق كارى كردووه، ماوه‌یه‌كى زۆر راوێژكارى هه‌واڵگرى جه‌نه‌ڕاڵ په‌ترایۆس بووه كه ئه‌و كات فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بوو له عێراق.
	
	
 
چه‌ندان توێژینه‌وه‌ى له‌سه‌ر عێراق هه‌یه له‌وانه به‌شدار بووه له كتێبى "سوپاى ئه‌مه‌ریكا له جه‌نگى عێراق". هه‌روه‌ها كتێبێكى تر‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه به ناونیشانى "عێراق دواى ئه‌مه‌ریكا". ئه‌و شاره‌زایه له گرووپه توندڕه‌وه‌كان به گرووپه‌كانی ئێرانیشه‌وه. وه‌ك نه‌یارێكى سه‌رسه‌ختى ئێران و ئه‌حمه‌د شه‌رعى سه‌رۆكى كاتى سووریا وه‌سف ده‌كرێت. سه‌باره‌ت به كوردیش هه‌میشه بڕواى وا بوو به هێزكردنى ئه‌زموونى كورد له رۆژئاواى كوردستان له به‌رژوه‌ندى ئه‌مه‌ریكایه و ده‌بێت پشتیوانى بكات.