نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا جارێكى تر هۆشدارى له دواخستنى هه‌ڵبژاردنى عێراق ده‌دات و ده‌لێ، "ئه‌گه‌ر دوابخرێت ئه‌وا په‌رله‌مان و حكوومه‌ت ده‌كه‌وێت و له ده‌ستوورمان حكوومه‌تى بارى له‌ناكاویش نییه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 24ى تشرینى یه‌كه‌م، رۆژنامه‌ى
ئه‌خبارى لبنانى راپۆرتێكى له‌سه‌ر ململانێى سوودانى و مالیكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات مالیكى هه‌میشه هۆشدارى له‌سه‌ر دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌عسییه‌كان ده‌دات. مالیكى وا خۆى ده‌رده‌خات كه ئاراستى سیاسه‌تى عێراق راست ده‌كاته‌وه.
له دوایین وتاریش مالیكى گوتویه‌تى، "ده‌نگتان بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ى دواخستنى هه‌ڵبژاردن به‌رزبكه‌نه‌وه و داوا بكه‌ن هه‌ڵبژاردن له كاتى خۆى بكرێت، چونكه ئه‌گه‌ر دوابخرێت ئه‌وا ره‌وایه‌تى په‌رله‌مان و حكوومه‌ت نامێنێ، له ده‌ستوورمان حكوومه‌تى بارى له‌ناكاو نییه و هیچ بنه‌مایه‌كى نییه".