نوح یه‌ڵماز بریكارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا كرایه باڵوێزى وڵاته‌كه‌ى له دیمه‌شق، چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن دانانى به‌رپرسى دووه‌مى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه له لایه‌ن توركیاوه، نیشانه‌ى بایه‌خى ئه‌و وڵاته‌یه به ده‌سه‌ڵاتى نوێى سووریا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 24ى تشرینى یه‌كه‌م، هاكان فیدان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا بریكاره‌كه‌ى كرده باڵوێزى توركیا له دیمه‌شق. رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت ده‌ڵێ، "دانانى كه‌سێكى نزیك له وه‌زیرى ده‌ره‌وه وه‌ك باڵوێز له دیمه‌شق ئاماژه‌یه‌كى دیپلۆماسى گرنگه".
توركیا بۆ ساڵانێكى زۆر پێوه‌ندى دیپلۆماسى له‌گه‌ڵ سووریا پچڕاند بوو، به‌ڵام دواى رووخانى رژێمى ئه‌سه‌د بایه‌خێكى زۆر به‌و وڵاته ده‌دات.
نوح یه‌ڵماز هاوشێوه‌ى هاكان فیدان له هه‌واڵگرى توركیاوه هاتووه‌ته بوارى دیپلۆماسیه‌ت. یه‌ڵماز له 1974 له ئیستانبۆڵ له دایكبووه و دواى هه‌واڵگرى راوێژكارى وه‌زیرى ده‌ره‌وه بوو، دواتریش به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى ستراتیجى "سام" بوو، كه ئه‌ویش سه‌ربه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیایه.