دامه‌زراوه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئه‌تڵه‌سى دووپاتى ده‌كاته‌وه حكوومه‌تى عێراق وه‌ڵامى داواكه‌ى ئه‌مه‌ریكا ناداته‌وه بۆ چه‌كدادانى میلیشیاكان و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات، نووسینگه‌ى سوودانى باسى داواكه‌ى رۆبیۆى نه‌كردووه كه سه‌باره‌ت به میلیشیاكان بوو.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 24ى تشرینى یه‌كه‌م، دامه‌زراوه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئه‌تڵه‌سى له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، "حكوومه‌تى عێراق ناڕاسته‌وخۆ رێكارییه تاكڕه‌وانه‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به میلیشیاكان ره‌ت ده‌كاته‌وه و حكوومه‌تى عێراق وه‌ڵامى داواى چه‌كدانان ناداته‌وه و نووسینگه‌ى سوودانیش له راگه‌ینراوه‌كه‌ى ناوى میلیشیاكانى نه‌هێنا بوو.
دواتر ئه‌نجوومه‌نى ئه‌تڵه‌سى ده‌ڵێ، "ماركۆ رۆبیۆ بۆ سوودانى باسى له‌وه كرد بوو زۆر پێویست میلیشیاكانى سه‌ربه ئێران چه‌ك دابنێن، ئه‌مه یه‌كه‌م جاره ئه‌مه‌ریكا به راشكاوى وشه‌ى چه‌كدانان به‌كار بهێنێ".
ئه‌نجوومه‌نه‌كه باسى له‌وه‌یش كردووه رێكارییه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى واشنتن وا ده‌كات پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ عێراق زه‌حمه‌تتر بێت و لێكه‌وته‌ى ته‌ناهى و سیاسى و ئابوورى ئاشكراى هه‌بێت.دانانى چوار میلیشیاى عێراقى له لیستى رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ره‌نگدانه‌وه‌ى هه‌وڵى ئه‌مه‌ریكایه بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى هه‌ژموونى ئێران له عێراق.