سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە حەیدەر عەبادی دەکات

:: PM:11:36:24/10/2025 ‌
ئەمڕۆ هەینی 10/24، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پرسەنامەیەکدا، سەرەخۆشی لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسڕ و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق کرد بۆ کۆچی دوایی دایکی.

لە پرسەنامەکەدا هاتووە: بە داخەوە هەواڵی کۆچی دواییی دایکی بەڕێزتانم بیست، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوخەمتانم، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییتان پێ ببەخشێت.

24 تشرینی یەکەم 2025


وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل