میدیای پەكەكە بڵاویان كردەوە سبەی یەكشەم 26ی تشرینی یەكەم، حزبەكەیان هەنگاوێكی تری مێژوویی دەنێت.
میدیاكانی پەكەكە رایان گەیاند، بڕیار وایە سبەینێ گەریلاكانی ئازادیی كوردستان، هەنگاوێكی تری مێژوویی بۆ پرۆسەی ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراتیك بنێن.
پەكەكە ئەوەشی گوتووە، لەوبارەیەوە گەریلاكان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا بەیاننامەیەك بۆ ڕای گشتیی بڵاو دەكەنەوە.
ڕۆژی 27ـی شوباتی 2025، عەبدوڵا ئۆجەلان بانگەوازێكی بە ناونیشانی "ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراتیك" بڵاو كردەوە، پاشان لە چوارچێوەی ئەو بانگەوازییەدا، پەكەكە لە پێنج بۆ حەوتیـی ئایار، كۆنگرەی 12ـیەمینی خۆی بەست.
لە 11ـی تەمووز، گرووپێكی 30 كەسی گەریلا بە پێشەنگایەتی بەسێ هۆزات، وەك پێشاندانی نیازپاكییەك بۆ پرۆسەی ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراتیك، لە رێوڕەسمێكی سیمبولیكدا لە ئەشكەوتی جاسەنەی سنووری سلێمانی، چەكەكانیان سووتاند.