رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا بڵاوی كرده‌وه، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به رێبه‌رایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا، له پلانیاندایه بنكه‌یه‌كی نوێی سه‌ربازی له سنووری نێوان عێراق و سووریا و ئوردن بكه‌نه‌وه و ده‌ستیان به جێبه‌جێكردنی كردووه.
رێكخراوه‌كه باسی له په‌ره‌سه‌ندنی جووڵه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له ناوچه‌كانی باكور و باكوری رۆژهه‌ڵاتی سووریا كردووه و چ له رووی ئاسمانی و چ له رووی وشكانی، كۆمه‌ڵێك مانۆڕی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات به‌ڕێوه بردووه و ئامانج لێی له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی داعش بووه.
ئه‌وه‌ی لای رێكخراوه‌كه جێی تێڕامانه، بنیاتنانی ئه‌و بنكه سه‌ربازییه نوێیه كه كه‌وتووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی 55 كیلۆمه‌تریی ناوچه‌ی ناسراو به كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له نێوان سووریا و ئوردن و عێراق.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، ئه‌و بنكه سه‌ربازییه نوێیه له نزیك ئۆتۆبانی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا- دیمه‌شق بنیات ده‌نرێت، پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئامێر و پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی بنكه‌كه به هاوئاهه‌نگیی وه‌زاره‌تی ناوخۆی سووریاوه ده‌بێت.
به‌گوته‌ی رێكخراوه‌كه، كاروانێكی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه كۆمه‌ڵێك ئامێر و چه‌ك و پێداویستی لۆجستیكی له‌خۆ گرتبوو، له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی وه‌لید له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ره‌و خاكی سووریا گواستراوه‌ته‌وه، به‌ره‌به‌یانی دوێنێ هه‌ینی گه‌یه‌نرایه بنكه‌ی سه‌ربازیی قه‌سرۆك له باكوری پارێزگای حه‌سه‌كه له رۆژئاوای كوردستان.
هه‌ر له‌م مانگه‌دا حه‌وت فڕۆكه‌ی تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی، 70 بارهه‌ڵگری ئامێری لۆجستیكی بۆ رۆژئاوای كوردستان گواستراونه‌ته‌وه و له بنكه سه‌ربازییه‌كانی قه‌سرۆك، شه‌دادی، خرابه‌لجیر كۆمه‌ڵێك مانۆڕی سه‌ربازییان له پارێزگاكانی حه‌سه‌كه، دێره‌زوور، ره‌قه و حه‌له‌بدا كردووه كه سه‌رده‌مێك له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدا بوون.