باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا راى گه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراقى له ئه‌نجامدانى ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ناو دامه‌زراوه دیپلۆماسییه‌كه ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه كۆنترۆڵ كراوه. فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا هه‌مان ئاگادارى بڵاو كردووه‌ته‌وه بێ ئه‌وه‌ى روونكردنه‌وه بدرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 25ى تشرینى یه‌كه‌م،
باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێ، "ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق له ته‌قینه‌وه‌یه‌كى كۆنترۆڵكراو ئاگادار كراوه‌ته‌وه، كه له نێوان نۆ تا 12ى نیوه‌ڕۆ ئه‌نجام ده‌درێت، ته‌قینه‌وه‌كه له سه‌نته‌رى پشتیوانى دیپلۆماسى ده‌بێت له به‌غدا كه ئه‌مه‌یش دامه‌زراوه‌یه‌كى دیپلۆماسى ئه‌مه‌ریكییه".
هاوكات فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ته‌قینه‌وه‌یه‌كى كۆنترۆڵكراو له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا له نێوان سه‌عات نۆ تا 12 ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام هیچ یه‌كێك له باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا و ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا، روونكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر سروشتى ته‌قینه‌وه‌كه نه‌داوه.