خۆڵ باڵی كێشاوه به‌سه‌ر ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق، هاوكات پله‌كانی گه‌رما نزم بوونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ ده‌زگای كه‌شناسیی عێراق رای گه‌یاند، خۆڵبارین له‌و ناوچانه پێی ناوه‌ته رۆژی چواره‌م. هه‌روه‌ها ده‌زگاكه دووپاتی كرده‌وه كه ئاستی بینینی ئاسۆیی دابه‌زیوه بۆ دوو بۆ چوار كیلۆمه‌تر، له كاتێكدا كه رۆژانی ئاسایی‌دا شه‌ش بۆ هه‌شته.
خۆڵبارین له عێراق دیارده‌یه‌كی باوه، به‌ڵام به‌هۆی وشكه‌ساڵی و به‌بیابانبوون و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، چڕتری كردووه‌ته‌وه.
له كاتی خۆڵباریندا خه‌ڵكێكی زۆر ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێن به‌هۆی ته‌نگه‌نه‌فه‌سییه‌وه.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی وه‌زاره‌تی ژینگه، له ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوودا عێراق به تێكڕا 272 رۆژی ساڵانه خۆڵ گرتوویه‌تیه‌وه. پێشبینی ده‌كرێت له 2050 ئه‌م ژماره‌یه به‌رز ببێته‌وه بۆ 300، مه‌گه‌ر رێوشوێنی گونجاو بگیرێته‌به‌ر.