دامه‌زراوه‌ى به‌رگریى له دیموكراسییه‌كان له راپۆرتێكدا دووپاتى ده‌كاته‌وه، میلیشیاكانى شیعه به‌شێك له تاقیكردنه‌وه‌ى هاوپه‌یمانێتیى نێوان به‌غدا و واشنتن. ئه‌و دامه‌زراوه‌یه پێی وایه حكوومه‌تى عێراق چاوپۆشى له تاوانى میلیشیاكان ده‌كات و هه‌ژموونى ئه‌و هێزانه‌یش به‌سه‌ر بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن زاڵه.
دامه‌زراوه‌ى به‌رگرى له دیموكراسییه‌كان كه دامه‌زراوه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكییه و به كورتكراوه‌ى FDD ده‌ناسرێت، له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه ده‌كات، میلیشیاكانى شیعه به‌شێكن له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى گه‌وره بۆ پێوه‌ندیى نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق. له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه، میلیشیاكان له 240 هه‌زار چه‌كدار پێكهاتوون، ساڵانه سێ ملیار و 500 ملیۆن دۆلارى ده‌وڵه‌ت ده‌به‌ن.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه هێشتا حكوومه‌تى عێراق چاو له تاوانى میلیشیاكان ده‌پۆشێ، به نموونه سه‌فا مه‌شهه‌دانى كاندیدى هاوپه‌یمانى سیاده كوژرا، حكوومه‌تى عێراق ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه تاوانێكى ئاساییه و ئه‌وانه‌ى گیراون و به كوشتنى سه‌فا تۆمه‌تبار كراون، هه‌مان نازناوى "مه‌شهه‌دانی"یان هه‌ڵگرتووه، ئه‌مه‌یش به‌گوێره‌ى دامه‌زراوه ئه‌مه‌ریكییه‌كان، دژى ئه‌و بڕوایه‌یه كه له‌لاى خه‌ڵك هه‌یه، چونكه چه‌كدارانى هێزه شیعه‌كان به كوشتنى سه‌فا تۆمه‌تبار ده‌كرێن.