هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌ى محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، خۆپێشاندان له به‌سره به‌ڕێوه‌چوو. كه‌چى هێزه ته‌ناهییه‌كانى عێراق له هه‌وڵى په‌رتكردنى خۆپێشانده‌رانن. خۆپێشانده‌رێك ده‌ڵێ، "به به‌رچاوى سوودانى هێز له دژمان به‌كار هات".
ئه‌مڕۆ شه‌موو 25ى تشرینى یه‌كه‌م، له به‌سره
خۆپێشاندان به‌ڕێوه‌چوو. زۆربه‌ى خۆپێشانده‌ران ده‌رچووى زانكۆ و په‌یمانگه‌كان بوون و داواى دامه‌زراندنیان ده‌كرد و له به‌رده‌م پاڵاوگه‌ى FCC گردبوونه‌وه. ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له خۆپێشانده‌ران داوایان ده‌كرد به كرێى رۆژانه هه‌لى كاركردنیان پێ بدرێت.
ئه‌بوحه‌سه‌ن شاوى نوێنه‌رى خۆپێشانده‌ران به ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوزى راگه‌یاندووه، "خۆپێشاندان ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه ئه‌نجام ده‌درێت و هێزه‌كان خۆپێشانده‌ران ده‌گرن و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆیش به به‌رچاوى سوودانى به زه‌برى هێز په‌رته‌وازه كراین، ئه‌مه له برى ئه‌وه‌ى داوكارییه‌كانمان جێبه‌جێ بكرێت".
نوێنه‌رى خۆپێشانده‌ران باس له‌وه‌یش ده‌كات ده‌رچووانى زانكۆكان له به‌سره له‌سه‌ر خاكێك ده‌ژین، كه رۆژانه‌ى نزیكه‌ى نیو ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت، سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌یش زه‌وییه‌كى زۆرى به‌سره له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه براوه، كه‌چى هه‌لى كار به كه‌سانى ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كه ده‌درێت و خه‌ڵكى شاره‌كه لێى ببه‌شن.