نێرده‌ى تره‌مپ: وا له‌ عێراق ده‌كه‌م جارێكى تر مه‌زن بێت

:: PM:01:56:25/10/2025 ‌
مارك ساڤایا نێرده‌ى تایبه‌تى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، یه‌كه‌م لێدوانى بۆ رۆژنامه‌كان دا و گوتى، "وا له‌ عێراق ده‌كه‌م جارێكى تر مه‌زن بێت، ده‌مه‌وێ پردێكى به‌هێز له‌ نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا دروست بكه‌م".

ئه‌مڕۆ شه‌موو 25ى تشرینى یه‌كه‌م، ئاژانسى هه‌واڵى عێراق لێدوانێكى مارك ساڤایاى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا ده‌ڵێ، "عێراق رۆژ له‌ دواى رۆژ به‌ره‌و باشتر ده‌چێت". دواتر ده‌ڵێ، "وا ده‌كه‌م جارێكى تر عێراق مه‌زن بێت". هه‌روه‌ها نێرده‌ى تایبه‌تى تره‌مپ ده‌ڵێ، "ده‌مه‌وێ ئاشتى و سه‌قامگیرى عێراق بهێنمه‌ دى، له‌ میانه‌ى دروستكردنى پردێكى به‌هێز له‌ نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا".

هه‌فته‌ى رابردوو دۆناڵد تره‌مپ، مارك ساڤایاى كرده‌ نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروبارى عێراق، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ساڵێك زیاتره‌ هیچ باڵوێزێكى نوێى له‌ عێراق دانه‌ناوه‌.


وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل